Undisclosed employer
Sales Engineer
Posted as: ئەندازیاری فرۆشتن
- Sulaymaniyah
- Full time
- 17 hours ago
- Salary
- Not stated
- Deadline
- Dec 26, 2026
- Languages
- Kurdish (Sorani) · Arabic
Alert me about similar jobs
Sales Engineer · All cities
A construction materials manufacturing and supply company in Sulaymaniyah is hiring a Sales Engineer with an engineering degree, personal vehicle, and fluency in Kurdish and Arabic.
About the job
کۆمپانیایەکی تایبەت بە بواری بەرهەمهێنان و دابینکردنی کەرەستەی بیناسازی لە شاری سلێمانی، پێویستی بە دامەزراندنی ئەندازیارێکی فرۆشتن هەیە بەپێی ئەم ئەرک و مەرجانەی خوارەوە:
Responsibilities
- دۆزینەوەی کڕیاری نوێ، بەڵێندەر، کۆمپانیاکانی بیناسازی، پڕۆژەکان و فرۆشگاکانی کەرەستەی بیناسازی لە سنووری شاری سلێمانی و دەوروبەری.
- پێشکەشکردنی ڕاوێژی تەکنیکی و ئەندازیاری بە کڕیاران و ئەندازیارانی پڕۆژەکان سەبارەت بە تایبەتمەندی و شێوازی بەکارهێنانی بەرهەمەکان.
- سەردانیکردنی مەیدانی بۆ پڕۆژە نوێیەکانی بیناسازی و دروستکردنی پەیوەندی بازرگانیی بەهێز و درێژخایەن.
- جێبەجێکردنی پلانی فرۆشتن و کارکردن بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکانی فرۆشتن (Sales Targets).
- ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خولی سەبارەت بە دۆخی بازاڕ، داواکاریی کڕیاران و جووڵەی ڕکابەرەکان.
Requirements
- دەرچووی یەکێک لە بەشە ئەندازیارییەکان بێت .
- شارەزایی باشی هەبێت لە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی (قسەکردن و نووسین).
- خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بێت و مۆڵەتی شۆفێری کارای هەبێت.
- توانایەکی بەرزی گفتوگۆکردن، قەناعەتپێکردن (Negotiation) و دروستکردنی پەیوەندیی هەبێت.
- ئەزموونی کارکردن لە بواری فرۆشتن یان کەرەستەی بیناسازی بە خاڵی بەهێز ئەژمار دەکرێت.
Skills
- Negotiation
- Driving licence
Details
- Profession
- Sales Engineer
- Category
- Sales & Marketing
- Education
- Bachelor's degree
- Transport
- Own car required
How to apply
- ئەو بەڕێزانەی مەرجەکانیان تێدایە، دەتوانن (CV)ـیەکانیان بنێرن بۆ ئەم ژمارە مۆبایلە لە ڕێگەی واتسئەپ (WhatsApp):
- 07700047227