گرێبەست
- پێویستە گرێبەستی کارەکەم نووسراو بێت؟بەڵێ، دەبێت نووسراو بێت، و جۆری کار و بڕی کرێی تێدا دیاری بکرێت. ئەگەر گرێبەستی نووسراوت نییە، هێشتا مافەکانت ون نابن: دەتوانیت بیسەلمێنیت کە لەوێ کارت کردووە و چەند کرێت بۆ دانرابوو، بە هەر بەڵگەیەک، وەک شایەت، نامە، پارە ناردن بۆ ئەکاونتەکەت، یان پسوولەی مووچە.
- گرێبەستەکەم دەبێت بە چ زمانێک بێت؟زمانی کوردی دەبێت لە پەیوەندی نێوان خاوەنکار و کرێکاراندا بەکاربهێنرێت، گرێبەستیشەوە، و دەکرێت زمانێکی تریش لە پاڵیدا بێت. بەڵگەنامەی زمانی بیانی دژی کرێکار بەکارناهێنرێت.
- خاوەنکار دەتوانێت چەند ماوە لە تاقیکردنەوەدا بمهێڵێتەوە؟زۆرترین سێ مانگ، و دەبێت لە گرێبەستدا نووسرابێت.
- خاوەنکار دەتوانێت گرێبەستە ماوەدارەکەم هەر نوێ بکاتەوە؟بۆ کاری بەردەوام ماوە دانانرێت، مەگەر کرێکاری زیادە بۆ ماوە و کارێکی دیاریکراو پێویست بێت.
- خاوەنکار دەتوانێت کۆمپیالە یان کەفالەی داراییم لێ وەربگرێت؟نەخێر. وەرگرتنی کۆمپیالە یان کەفالەی دارایی، یان ناچارکردنی کرێکار بە خۆقەرزارکردن، وەک مەرجی دامەزراندن یان مانەوە لە کار، نایاساییە. ئەو خاوەنکارانەی پێشتر ئەمەیان کردووە دەبێت هەڵیبوەشێننەوە.