بازدان بۆ ئەنجامەکان

خاوەنکاری ئاشکرانەکراو

ژمێریاری پڕۆژە

مووچە
دیاری نەکراوە
دوا وادە
11 تشرینی دووەم 2026
زمانەکان
عەرەبی

دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە

ژمێریار · هەولێر

ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا و پاڵپشتی دیموکراتی (IOL) لە هەولێر پێویستی بە ژمێریاری پڕۆژەیە (تەنها بۆ ڕەگەزی مێینە). پێویستە پێشکەشکار بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ژمێریاری یان دارایی، ئەزموونی کرداری، و شارەزایی لە زمانی عەرەبیدا هەبێت.

دەربارەی کارەکە

ڕێکخراوی لێكۆله‌ر بۆ سه‌روه‌ری یاسا و پاڵپشتی دیموكراتی (nvestigator Organization for Supporting the Rule of Law and Democracy (IOL ڕایدەگەیەنێت کە پێویستی بە دامەزراندنی تایبه‌ت به‌ ره‌گه‌زی مێینه‌ بۆ ژمێریاری پڕۆژە هەیە به‌ مه‌به‌ستی کارکردن لە تیمی ڕێکخراوەکە لە شاری هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق.

کەسی هەڵبژێردراو بەرپرسیار دەبێت لە بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی کاروباری دارایی و ژمێریاری پڕۆژە، بە مەبەستی دڵنیابوون لە بەڕێوەبردنی دروستی دارایی و پابەندبوون بە سیاسەت و ڕێکارە داراییەکانی ڕێکخراوەکە و پێداویستییەکانی لایەنی دارایی دابینکەر.

ئەرکەکان

  • بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی مامەڵە دارایی و ژمێریارییەکانی پڕۆژە.
  • ئامادەکردن و پێداچوونەوە بە تۆمارە داراییەکان، تۆمارە ژمێریارییەکان و بەڵگەنامە پشتگیریکەرەکان.
  • ئامادەکردنی ڕاپۆرتە داراییە دەورییەکان و ڕاپۆرتی خەرجییەکان بەپێی پێداویستییەکانی لایەنی دارایی دابینکەر.
  • چاودێریکردنی بودجە و بەراوردکردنی خەرجییەکان لەگەڵ بڕە پەسەندکراوەکان.
  • پێداچوونەوە بە داواکارییەکانی پارەدان و پێشەکییە داراییەکان و ڕێکخستنەوەی حسابەکانیان.
  • چاودێریکردنی مووچە، مافە داراییەکان، باج و داشکاندنەکان بەپێی یاسا و ڕێکارە پەیوەندیدارەکان.
  • هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری پڕۆژە و بەشی دارایی بۆ دڵنیابوون لە دروستی زانیارییە داراییەکان.
  • پابەندبوون بە سیاسەتە داراییەکانی ڕێکخراوەکە، سیستەمی کۆنترۆڵی ناوخۆیی و ڕێنماییەکانی لایەنی دارایی دابینکەر.
  • ئامادەکردنی بەڵگەنامە داراییە پێویستەکان بۆ وردبینی ناوخۆیی و دەرەکی.

مەرجەکان

  • ڕاگەیاندنی هەلی کار تەنها (بۆ ره‌گه‌زی مێینه‌ )
  • بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ژمێریاری، دارایی یان بواریەکی پەیوەندیدار.
  • ئەزموونی کرداری لە بواری ژمێریاری و بەڕێوەبردنی کاروباری دارایی؛ ئەزموون لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان یان پڕۆژە داراییە دابینکراوەکان خاڵێکی ئەرێنییە.
  • زانیاری باش لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتە داراییەکان، چاودێریکردنی بودجە و ڕێکارەکانی وردبینی.
  • شارەزایی لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی ژمێریاری و Microsoft Excel.
  • وردبینی، ڕاستگۆیی، پاراستنی نهێنییە داراییەکان و توانای ڕێکخستنی بەڵگەنامەکان.
  • توانای کارکردن لە تیم و پابەندبوون بە کاتە دیاریکراوەکان.
  • شارەزایی لە زمانی عەرەبی پێویستە؛ زانینی زمانی ئینگلیزی و کوردی خاڵێکی ئەرێنییە.

شارەزاییەکان

  • بەرنامەکانی ژمێریاری
  • Microsoft Excel
  • ئامادەکردنی ڕاپۆرتی دارایی
  • چاودێریکردنی بودجە

وردەکاری

پیشە
ژمێریار
بەش
ژمێریاری و دارایی
خوێندن
بەکالۆریۆس
ڕەگەز
تەنها ئافرەت

چۆنیەتی پێشکەشکردن

  • ئەو کەسانەی مەرجەکانیان تێدایە، داوا دەکرێت سیڤی (CV) و بنێرن بۆ ئەم ناونیشانەی ئیمەیڵە: hr@investigator-iol.org
  • شوێنی کار: هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق.
  • دوا ڕۆژی ناردنی داواکاری: 11/11/2026
  • ڕێکخراوی IOL پابەندە بە بنەمای یەکسانی دەرفەتی دامەزراندن و هەموو ئەو کەسانە هان دەدات کە مەرجەکانیان تێدایە داواکاری پێشکەش بکەن.
  • تێبینی : تەنها پەیوەندی بەو کەسانەوە دەکرێت کە بۆ قۆناغی کورتلیست هەڵدەبژێردرێن.