بازدان بۆ ئەنجامەکان

Golden Energy Company

ئەندازیاری میکانیکی

ناونیشانی ڕاگەیاندن: ئەندازیاری میکانیک

مووچە
دیاری نەکراوە
دوا وادە
9 کانوونی یەکەم 2026
زمانەکان
کوردی (سۆرانی) · عەرەبی

دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە

ئەندازیاری میکانیک · هەولێر

کۆمپانیای گۆڵدن ئینێرجی لە هەولێر پێویستی بە ئەندازیارێکی میکانیکی هەیە کە بەلایەنی کەمەوە ٣ ساڵ ئەزموونی هەبێت. پێویستە پێشکەشکار بڕوانامەی زانکۆ یان کۆلێژی لە ئەندازیاری میکانیک یان بواری پەیوەندیدار هەبێت و شارەزایی تەواوی لە زمانەکانی کوردی و عەرەبیدا هەبێت.

دەربارەی کارەکە

کۆمپانیای Golden Energy پێویستی بە ئەندازیاری میکانیک (Mechanical Engineer) هەیە بۆ بەشداریکردن لە تیمەکەمان، بەم داواکارییانەی خوارەوە:

ئەرکەکان

  • پلانکردن، دیزاین و سەرپەرشتیکردنی سیستەم و دامەزراوە میکانیکییەکان.
  • ئەنجامدانی پشکنین، تاقیکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە فنییەکانی سیستەم و ئامێرە میکانیکییەکان.
  • چاودێریکردنی کارەکانی چاکسازی و خزمەتگوزاریی ئامێر و کەرەستە میکانیکییەکان.
  • هاوبەشکاری لەگەڵ بەشە جیاوازەکان بۆ دڵنیابوون لە گەیشتن بە ئامانجەکانی پرۆژە.

مەرجەکان

  • هەبوونی بەلایەنی کەم ٣ ساڵ ئەزموون لە پۆستێکی هاوشێوە.
  • دەرچووی زانکۆ یان کۆلێژ بێت لە بواری ئەندازیاری میکانیک یان بوارێکی پەیوەندیدار.
  • هەبوونی توانایەکی باشی فنی و چارەسەرکردنی کێشەکان.
  • توانای کارکردن بە سەربەخۆیی و هەروەها وەک بەشێک لە تیم.
  • زمانەکان: کوردی و عەرەبی پێویستن، ئینگلیزی خاڵی بەهێزە.

شارەزاییەکان

  • سیستەمە میکانیکییەکان
  • چاککردنەوەی ئامێرەکان
  • چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان

وردەکاری

پیشە
ئەندازیاری میکانیک
بەش
ئەندازیاری
خوێندن
بەکالۆریۆس
ئەزموون
3+ ساڵ

چۆنیەتی پێشکەشکردن

  • ئەو کەسانەی خۆیان بە گونجاو دەزانن بۆ ئەم پۆستە، تکایە CV ـی خۆیان بە فۆرماتی PDF بنێرن و “Mechanical Engineer” وەک ناونیشانی داواکارییەکە بەکاربهێنن:
  • https://lnkd.in/d7vur5RP