بازدان بۆ ئەنجامەکان

باهۆز ئێستا لەسەر iPhone بەردەستە. ئەپەکە دابگرە

خاوەنکاری ئاشکرانەکراو

ئەندازیاری فرۆشتن

مووچە
دیاری نەکراوە
دوا وادە
26/12/2026
زمانەکان
کوردی (سۆرانی) · عەرەبی

دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە

ئەندازیاری فرۆشتن · هەموو شارەکان

کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنان و دابینکردنی کەرەستەی بیناسازی لە سلێمانی پێویستی بە ئەندازیارێکی فرۆشتنە کە بڕوانامەی ئەندازیاری، ئۆتۆمبێلی تایبەت، و شارەزایی لە کوردی و عەرەبیدا هەبێت.

دەربارەی کارەکە

کۆمپانیایەکی تایبەت بە بواری بەرهەمهێنان و دابینکردنی کەرەستەی بیناسازی لە شاری سلێمانی، پێویستی بە دامەزراندنی ئەندازیارێکی فرۆشتن هەیە بەپێی ئەم ئەرک و مەرجانەی خوارەوە:

ئەرکەکان

  • دۆزینەوەی کڕیاری نوێ، بەڵێندەر، کۆمپانیاکانی بیناسازی، پڕۆژەکان و فرۆشگاکانی کەرەستەی بیناسازی لە سنووری شاری سلێمانی و دەوروبەری.
  • پێشکەشکردنی ڕاوێژی تەکنیکی و ئەندازیاری بە کڕیاران و ئەندازیارانی پڕۆژەکان سەبارەت بە تایبەتمەندی و شێوازی بەکارهێنانی بەرهەمەکان.
  • سەردانیکردنی مەیدانی بۆ پڕۆژە نوێیەکانی بیناسازی و دروستکردنی پەیوەندی بازرگانیی بەهێز و درێژخایەن.
  • جێبەجێکردنی پلانی فرۆشتن و کارکردن بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکانی فرۆشتن (Sales Targets).
  • ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خولی سەبارەت بە دۆخی بازاڕ، داواکاریی کڕیاران و جووڵەی ڕکابەرەکان.

مەرجەکان

  • دەرچووی یەکێک لە بەشە ئەندازیارییەکان بێت .
  • شارەزایی باشی هەبێت لە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی (قسەکردن و نووسین).
  • خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بێت و مۆڵەتی شۆفێری کارای هەبێت.
  • توانایەکی بەرزی گفتوگۆکردن، قەناعەتپێکردن (Negotiation) و دروستکردنی پەیوەندیی هەبێت.
  • ئەزموونی کارکردن لە بواری فرۆشتن یان کەرەستەی بیناسازی بە خاڵی بەهێز ئەژمار دەکرێت.

شارەزاییەکان

  • قەناعەتپێکردن
  • مۆڵەتی شۆفێری

وردەکاری

پیشە
ئەندازیاری فرۆشتن
بەش
فرۆشتن و بازاڕکردن
خوێندن
بەکالۆریۆس
هاتوچۆ
ئۆتۆمبێلی تایبەت پێویستە

چۆنیەتی پێشکەشکردن

  • ئەو بەڕێزانەی مەرجەکانیان تێدایە، دەتوانن (CV)ـیەکانیان بنێرن بۆ ئەم ژمارە مۆبایلە لە ڕێگەی واتسئەپ (WhatsApp):
  • 07700047227