بازدان بۆ ئەنجامەکان

یاریدەدەری سەرچاوە مرۆییەکان

خاوەنکاری ئاشکرانەکراو20 کاتژمێر لەمەوبەر

مووچە
بە ڕێککەوتن
جۆری کار
کاتی تەواو
شوێن
هەولێر
دوا ڕۆژ
6 تشرینی دووەم 2026

کۆمپانیایەکی خۆراک لە شاری هەولێر پێویستی بە یاریدەدەری سەرچاوە مرۆییەکانە (ڕەگەزی نێر) بۆ بەشداریکردن لە کاروباری کارگێڕی، دامەزراندن، و چاودێریکردنی دەوامی کارمەندان.

دەربارەی کارەکە

کۆمپانیایەکی بواری خۆراکی لە شاری هەولێر، پێویستی بە کارمەندێکی شایستە و چالاک هەیە بۆ کارکردن لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکان و کارگێڕی بە ناونیشانی پۆستی (HR Assistant). ئەگەر خاوەنی لێهاتوویی و ئارەزووی کارکردنیت لەم بوارەدا، دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت.

ئەرکەکان

  • بەشداریکردن لە پڕۆسەی دامەزراندن (فلتەرکردنی سیڤییەکان و ڕێکخستنی کاتی چاوپێکەوتنەکان).
  • چاودێریکردن و تۆمارکردنی ڕۆژانەی دەوامی کارمەندان (ئامادەبوون، مۆڵەت و غیابات).
  • دروستکردن، ڕێکخستن و بەردەوام نوێکردنەوەی فایلی کاغەزی و داتابەیسی ئەلیکترۆنیی کارمەندان.
  • ئامادەکردنی نوسراوە کارگێڕییەکان، فۆڕمەکان و گرێبەستی کار بۆ کارمەندان.
  • هاوکاریکردن لە ئامادەکردنی داتاکانی پەیوەست بە مووچەی مانگانە (Payroll).
  • پێشوازیکردن لە ستافی نوێ و ئاشناکردنیان بە یاسا و ڕێساکانی ناوخۆی کۆمپانیا (Onboarding).
  • بەدواداچوون بۆ پێداویستییە کارگێڕییەکانی کارمەندان و ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان بەشەکان.
  • پاراستنی تەواوی نهێنیی زانیاریی کارمەندان و بەڵگەنامەکانی کۆمپانیا بەوپەڕی ئەمانەتەوە.
  • جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکی کارگێڕیی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆوە پێی دەسپێردرێت.

مەرجەکان

  • ڕەگەز : نێر
  • بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دبلۆم لە بوارەکانی (کارگێڕی کار، سەرچاوە مرۆییەکان، یاسا، زمان یان هەر پسپۆڕییەکی پەیوەندیدار).
  • لێهاتوویی زۆر باش لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی Microsoft Office، بە تایبەتی (Excel و Word).
  • زانینی زمانی عەرەبی مەرجە .
  • توانای پەیوەندیکردنی زۆر باش، گوێگرتن و مامەڵەکردنی لەسەرخۆ لەگەڵ کارمەندان.
  • وردبینی، رێکپۆشی، و هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی بەرز.
  • توانای کارکردن لەژێر فشار و بەڕێوەبردنی کات بە شێوەیەکی دروست.
  • هەبوونی ئەزموونی پێشوو لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکان یان کاری کارگێڕیدا بە پێشوازی لێدەکرێت.

مووچە

  • مووچە: لە کاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت

شارەزاییەکان

  • Microsoft Office
  • Microsoft Excel
  • Microsoft Word

وردەکاری

پیشە
سەرچاوەی مرۆیی
بەش
کارگێڕی و ئۆفیس
خوێندن
دبلۆم
ڕەگەز
تەنها پیاو
زمانەکان
عەرەبی

چۆنیەتی پێشکەشکردن

  • خوازیاران دەتوانن سیڤی (CV)ی خۆیان لە ڕێگەی WhatsApp بۆ بەشی سەرچاوە مرۆییەکان بنێرن بۆ ژمارە مۆبایلی: 07517402151
  • تێبینی: تکایە لە کاتی ناردنی نامەکەدا ناونیشانی پۆستەکە "HR Assistant" بنووسن
  • تکایە لەکاتی ناردنی ( CV ) ئاماژە بەناوی ( HR Assistant ) بکەن .

کاری نوێی سەرچاوەی مرۆیی لە هەولێر

بە ئیمەیڵ، ڕۆژانە جارێک، تەنها کاتێک کارێکی نوێ دادەنرێت.