Shadow Elite
یاریدەدەری بەشی فرۆشتن
- هەولێر
- کاتی تەواو
- 1 ڕۆژ لەمەوبەر
- مووچە
- دیاری نەکراوە
- دوا وادە
- 22/12/2026
دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە
کارمەندی پرۆسەکردنی داواکارییەکان · هەموو شارەکان
کۆمپانیای Shadow Elite لە هەولێر پێویستی بە یاریدەدەری بەشی فرۆشتن هەیە بۆ پەیوەندیکردن بە کڕیاران، پشتڕاستکردنەوە و چاودێریکردنی داواکارییەکان، و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی فرۆشتن. پێویستە پێشینەی کارکردنی لە فرۆشتنی ئۆنلاین و شارەزایی لە Microsoft Excel هەبێت.
دەربارەی کارەکە
کۆمپانیای Shadow Elite پێویستی بە کارمەندێکی ڕێکوپێک، وردبین و خاوەن بەرپرسیاریەتی هەیە بۆ یارمەتیدانی بەشی فرۆشتن و بەڕێوەبردنی داواکارییەکانی کڕیاران.
ئیمتیازات
- مووچەی گونجاو بە پێی ئەزموون و توانای کارمەند.
- ژینگەی کاری پیشەیی و جێگیر.
- دەرفەتی گەشەکردنی پیشەیی.
ئەرکەکان
- پەیوەندیکردن بە کڕیاران بۆ پشتڕاستکردنەوەی داواکارییەکانی ماڵپەڕ و دڵنیابوون لە دروستی زانیارییەکانی گەیاندن.
- بەدواداچوون بۆ داواکارییە گەڕاوەکان و زانینی هۆکاری گەڕاندنەوەیان.
- بەڕێوەبردنی سیستەمی کۆمپانیای گەیاندن و چاودێریکردنی بارودۆخی ناردن و گەیاندنی داواکارییەکان.
- ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی فرۆشتن، ژمارەی داواکارییەکان، گەیەنراوەکان، گەڕاوەکان و کۆی فرۆشتن.
مەرجەکان
- ئەزموونی پێشووی کارکردن لە فرۆشتن یان بەدواداچوونی داواکارییەکانی فرۆشتنی ئۆنلاین.
- شارەزایی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و Microsoft Excel.
- توانای کارکردن لەگەڵ سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی داواکاری و کۆمپانیاکانی گەیاندن.
- توانای پەیوەندیکردنی باش لەگەڵ کڕیاران و چارەسەرکردنی کێشەکان.
- وردبینی لە تۆمارکردنی زانیاری و ڕێکخستنی کار.
- پابەندبوون بە کات و توانای کارکردن لە ژینگەی کاری پڕ فشاردا.
- کەسایەتییەکی ڕێکوپێک، خێرا فێربوو و خاوەن هەستی بەرپرسیاریەتی.
شارەزاییەکان
- Microsoft Excel
- شارەزایی لە کۆمپیوتەر
- پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیاران
- چارەسەرکردنی کێشەکان
- سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی داواکاری
وردەکاری
- پیشە
- کارمەندی پرۆسەکردنی داواکارییەکان
- بەش
- کارگێڕی و ئۆفیس
- ڕەگەز
- تەنها ئافرەت
چۆنیەتی پێشکەشکردن
- تکایە CV ـی خۆتان بنێرن و لە بابەتی نامەکەدا بنووسن:
واتسئاپ
07870194457تەلەفۆن
07870194457