تەکنیکاری ئامێری چەماندن و پرێسی هایدرۆلیکی
خاوەنکاری ئاشکرانەکراو20 کاتژمێر لەمەوبەر
- مووچە
- بە ڕێککەوتن
- جۆری کار
- کاتی تەواو
- شوێن
- هەولێر
- دوا ڕۆژ
- 6 تشرینی دووەم 2026
کارگەی فەیزی ئەلتوور لە هەولێر پێویستی بە تەکنیکاری ئامێری چەماندن و پرێسی هایدرۆلیکی هەیە کە لانیکەم ٣ ساڵ ئەزموونی لە بواری پەڕەی کانزادا هەبێت.
دەربارەی کارەکە
کارگەی Faidh Altoor کە لە بەرهەمهێنانی تەباخی غاز، فڕن و دووکەڵکێشی چێشتخانە کار دەکات، بەهۆی هێنانی ئامێری نوێ و فراوانکردنی هێڵەکانی بەرهەمهێنان، پێویستی بە کارمەندی شارەزا هەیە بۆ ئەم دوو پۆستە:
ئەرکەکان
- ڕێکخستن و کارپێکردنی CNC Press Brake و پرێسی هایدرۆلیکی.
- خوێندنەوەی نەخشە تەکنیکییەکان و هەڵبژاردنی قاڵب و ئامراز.
- پرۆگرامکردنی قۆناغەکانی چەماندن و دڵنیابوون لە وردی پێوانەکان.
- پشکنین و مەینتەنانسی پێشوەختەی سیستەمی هایدرۆلیکی.
- دۆزینەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئامێر و کەمکردنەوەی Downtime.
- یارمەتیدان و ڕاهێنانی کارمەندانی سەر ئامێرەکان.
مەرجەکان
- لانیکەم ٣ ساڵ ئەزموون لە Press Brake یان Hydraulic Press لە بواری پەڕەی کانزا.
- زانیاری باش لە سیستەمی هایدرۆلیکی و کۆنترۆڵی کارەبایی.
- توانای خوێندنەوەی نەخشەی تەکنیکی و بەکارهێنانی ئامێرەکانی پێوانەی ورد.
- ئەزموون لەگەڵ CNC Controller ـەکانی وەک Delem, Estun, Cybelec یان هاوشێوەکان، پەسەندە.
کاتی دەوام
- دەوام: تەواو، ٦ ڕۆژ لە هەفتە
- کات: 8:00 بەیانی – 5:00 ئێوارە
مووچە
- مووچە: بەپێی ئەزموون
تێبینی
- کارکردن لەسەر ئامێری بەرهەمهێنانی نوێ
- کارێکی جێگیر و درێژخایەن لە کارگەیەکی گەشەسەندوو
شارەزاییەکان
- CNC Press Brake
- پرێسی هایدرۆلیکی
- خوێندنەوەی نەخشەی تەکنیکی
وردەکاری
- پیشە
- کارپێکەری ئامێری چەماندن
- بەش
- پیشەسازی و کارگە
- ئەزموون
- 3+ ساڵ
- کاتژمێرەکانی کار
- 08:00-17:00
چۆنیەتی پێشکەشکردن
- CV بنێرن بۆ:
- تکایە لە کاتی ناردنی CV ـەکەدا ناوی ئەو پۆستە بنووسن کە پێشکەشی بۆ دەکەن.
ئیمەیڵ
info@faidhaltoor.comواتسئاپ
07508034714
کاری نوێی کارپێکەری ئامێری چەماندن لە هەولێر
بە ئیمەیڵ، ڕۆژانە جارێک، تەنها کاتێک کارێکی نوێ دادەنرێت.