تەکنیکاری بۆیەکردنی پلەی گەرمی بەرز
خاوەنکاری ئاشکرانەکراو20 کاتژمێر لەمەوبەر
- مووچە
- بە ڕێککەوتن
- جۆری کار
- کاتی تەواو
- شوێن
- هەولێر
- دوا ڕۆژ
- 6 تشرینی دووەم 2026
کارگەی فەیزی ئەلتوور لە هەولێر پێویستی بە تەکنیکاری بۆیەکردنی پلەی گەرمی بەرز هەیە کە لانیکەم ٢ ساڵ ئەزموونی لە بۆیەکردنی پیشەسازی یان پاودەر کۆتینگدا هەبێت.
دەربارەی کارەکە
کارگەی Faidh Altoor کە لە بەرهەمهێنانی تەباخی غاز، فڕن و دووکەڵکێشی چێشتخانە کار دەکات، بەهۆی هێنانی ئامێری نوێ و فراوانکردنی هێڵەکانی بەرهەمهێنان، پێویستی بە کارمەندی شارەزا هەیە بۆ ئەم دوو پۆستە:
ئەرکەکان
- ئامادەکردنی پارچە کانزاییەکان پێش بۆیەکردن.
- بۆیەکردنی پارچەکانی تەباخ و فڕن بە بۆیەی بەرگەگری گەرما و بۆیەی پاودەر.
- کارپێکردن و کۆنترۆڵکردنی ژووری بۆیە و فڕنی وشککردنەوە.
- پشکنینی کوالیتی بۆیە لە ڕووی ئەستووری، لکان، ڕەنگ و ڕووکار.
- پاککردنەوە و چاودێریکردنی دەمانچەی بۆیە، ژووری بۆیە و فلتەرەکان.
- پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی سەلامەتی و PPE.
مەرجەکان
- لانیکەم ٢ ساڵ ئەزموون لە بۆیەکردنی پیشەسازی یان Powder Coating.
- شارەزایی لە ئامێری بۆیەی ئەلیکترۆستاتیک یان بۆیەی شل.
- توانای بەکارهێنانی ئامێری پێوانەکردنی ئەستووری بۆیە.
کاتی دەوام
- دەوام: تەواو، ٦ ڕۆژ لە هەفتە
- کات: 8:00 بەیانی – 5:00 ئێوارە
مووچە
- مووچە: بەپێی ئەزموون
تێبینی
- کارکردن لەسەر ئامێری بەرهەمهێنانی نوێ
- کارێکی جێگیر و درێژخایەن لە کارگەیەکی گەشەسەندوو
شارەزاییەکان
- بۆیەی پاودەر
- بۆیەکردنی پیشەسازی
- پێوانەکردنی ئەستووری بۆیە
وردەکاری
- پیشە
- بۆیاخچیی پیشەسازی
- بەش
- پیشەسازی و کارگە
- ئەزموون
- 2+ ساڵ
- کاتژمێرەکانی کار
- 08:00-17:00
چۆنیەتی پێشکەشکردن
- CV بنێرن بۆ:
- تکایە لە کاتی ناردنی CV ـەکەدا ناوی ئەو پۆستە بنووسن کە پێشکەشی بۆ دەکەن.
ئیمەیڵ
info@faidhaltoor.comواتسئاپ
07508034714
کاری نوێی بۆیاخچیی پیشەسازی لە هەولێر
بە ئیمەیڵ، ڕۆژانە جارێک، تەنها کاتێک کارێکی نوێ دادەنرێت.