کۆمپانیای نەورەس
پسپۆڕی سۆشیاڵ میدیا
- سلێمانی
- کاتی تەواو
- 20 کاتژمێر لەمەوبەر
- مووچە
- دیاری نەکراوە
- دوا وادە
- 11/12/2026
- زمانەکان
- کوردی (سۆرانی) · عەرەبی
دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە
پسپۆڕی سۆشیال میدیا · سلێمانی
کۆمپانیای نەورەس لە سلێمانی پێویستی بە پسپۆڕێکی سۆشیاڵ میدیای ڕەگەزی مێیە بۆ ڕێکخستنی بڵاوکراوەکان، بەڕێوەبردنی کەمپەینی سپۆنسەرکراو لە ڕێگەی مێتا و گووگڵ و پەیوەندی لەگەڵ کڕیاران. داواکار دەبێت خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس و زمانی کوردی و عەرەبی پاراو بێت.
دەربارەی کارەکە
کۆمپانیا: کۆمپانیای نەورەس
شوێن: سلێمانی
جۆری کار: فوڵ تایم
بەش: بازاڕگەری (مارکێتینگ)
ئەرکەکان
- ڕێکخستن و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک: پلاندانان، خشتەدانان و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی بەپێز کە لە لایەن دیزاینەرانەوە ئامادەکراون لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا (وەک فەیسبووک، ئینستاگرام) بەپێی خشتەی مارکێتینگ.
- پۆستی سپۆنسەرکراو: دروستکردن، باشترکردن و بەڕێوەبردنی کەمپەینەکانی ڕیکلام بە بەکارھێنانی (Meta Ads Manager) و (Google Ads) بۆ گەیشتنیان بە خەڵکی و زیاد کردنی بەرکەوتن لەگەڵ بینەران و فرۆش.
- بەڕێوەبردنی پەیوەندی لەگەڵ بەکاربەران: بەدواداچوونی بەردەوام بۆ کەناڵەکانی سۆشیاڵ میدیا، وەڵامدانەوەی خێرا و پیشەییانە بۆ پەیامە تایبەتەکان، کۆمێنتەکان و پرسیارەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ بەکاربەران.
- ڕاپۆرتی ئەنجامەکان: ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی مانگانە دەربارەی گەشەی سۆشیاڵ میدیا، ئەنجامی کەمپەینەکان و تێگەیشتن لە ڕەفتاری بەکاربەر.
- هاوکاری لەگەڵ تیمەکانی تر: کارکردنی نزیک لەگەڵ تیمی مارکێتینگ و دیزاینەران بۆ دڵنیابوونەوە لە یەکدەستی براند، ڕێکخستنی بڵاوکراوەکان لە کاتی خۆیدا و بەدیهێنانی ئامانجەکانی کۆمپانیا.
- بەدواداچوون بۆ ترێندە نوێیەکان: چاودێریکردنی بەردەوامی ترێندەکانی مارکێتینگی دیجیتاڵی، ستراتیژی ڕکابەرەکان و باشترین شێوازەکانی کارکردن لە بواری FMCG بۆ ئەوەی ناوەڕۆکەکانمان هەمیشە نوێ و بەسوود بن.
مەرجەکان
- ڕەگەز: تەنها بۆ کاندیدی مێ یە.
- بڕوانامە: بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبردنی کار، مارکێتینگ، یاخود بواری پەیوەندیدار.
- ئەزموون: ئەزموونی کاری سەلمێنراو لە بەڕێوەبردنی ئەژمارەکانی سۆشیاڵ میدیا بۆ و ئیدارەدانی کەمپەینی ڕیکلامی سپۆنسەرکراو (ئەزموون لە بواری FMCG یاخود فرۆشتنی بەکۆمەڵ/کەلوپەل سوودی زیاتری دەبێت).
- ئەزموونی کرداری لە کارکردن بە Meta Ads Manager و Google Ads.
- شارەزایی لە ئامرازەکانی خشتەدانان و شیکاریی سۆشیاڵ میدیا (وەک Meta Business Suite و Google Analytics).
- زمانی کوردی و عەرەبی بە باشی (نووسین و قسەکردن).
- زمانی ئینگلیزی (لە ئاستی تێگەیشتن و کارکردندا) سوودی زیاتری دەبێت.
- لێهاتوویی بەرز لە نووسینی دەق و بابەتی ڕیکلامی، وردبینی لە کاردا
شارەزاییەکان
- Meta Ads Manager
- Google Ads
- Meta Business Suite
- Google Analytics
- نووسینی دەقی ڕیکلامی
وردەکاری
- پیشە
- پسپۆڕی سۆشیال میدیا
- بەش
- تەکنەلۆژیا
- خوێندن
- بەکالۆریۆس
- ڕەگەز
- تەنها ئافرەت
چۆنیەتی پێشکەشکردن
- ئەوانەی خوازیارن دەتوانن سیڤی خۆیان بنێرن بۆ ئیمەیڵی cv@nawras.iq
- لەگەڵ نوسینی ناونیشانی كارەکە لە سەبجێکتی ئیمەیڵەکە دا
- یان بۆ واتس ئاپی ژمارە : 07704859898
ئیمەیڵ
cv@nawras.iqواتسئاپ
07704859898