خاوەنکاری ئاشکرانەکراو
نوێنەری زانستی
ناونیشانی ڕاگەیاندن: نوێنەری زانستی (Medical Representative)
- سلێمانی
- کاتی تەواو
- 2 کاتژمێر لەمەوبەر
- مووچە
- مووچە دیاری نەکراوەبە ڕێککەوتن
- دوا وادە
- 25 تشرینی یەکەم 2026
دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە
نوێنەری پزیشکی · سلێمانی
کۆمپانیایەکی تەندروستی لە سلێمانی پێویستی بە نوێنەری زانستی هەیە بۆ ناساندنی بەرهەمەکان بە پزیشکان و ناوەندە تەندروستییەکان. پێویستە پێشکەشکار دەرچووی بەشێکی زانستی یان تەندروستی بێت، لانی کەم ساڵێک ئەزموونی هەبێت، ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی هەبێت و تەمەنی لە نێوان ٢٢ بۆ ٣٥ ساڵ بێت.
دەربارەی کارەکە
کۆمپانیایەکی تەندروستی پێویستی بە نوێنەری زانستی هەیە بۆ کارکردن لەگەڵ تیمی زانستی .
ئەرکەکان
- ناساندن و ڕوونکردنەوەی تایبەتمەندی و پێکهاتەی بەرهەمەکه بۆ پزیشکان، نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندروستییەکان
- سەردانی بەردەوامی پزیشکان و ناوەندەکان و دروستکردنی پەیوەندییەکی پیشەیی.
- وەرگرتنی فیدباک لە پزیشکان و کڕیاران دەربارەی بەرهەم.
- چاودێریکردنی بەکارهێنان و ناساندنی بەرهەمەکە لە بازاردا.
- گواستنەوەی پرسیار و تێبینییەکان بۆ بەشی Sales / Management وە پشتیوانی لە تیمی فرۆشتن بە زانیاری زانستی بە پێی پڕۆسەی کۆمپانیا.
مەرجەکان
- توانای باشی پەیوەندیکردن و گفتوگۆ.
- ئەزموونی کەمتر نەبێت لە یەک ساڵ (ئەزموونی زیاتر، شانسی هەڵبژاردن زیاد دەکات).
- دەرچووی یەکێک لە بەشە زانستی یان تەندروستییەکان بێت.
- چاڵاک، دڵسۆز و بەرپرسیار بێت لە کار.
- خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بێت.
- تەمەنی لەنێوان 22–35 ساڵ بێت.
- توانای بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و بەرنامەکانی Microsoft Office هەبێت.
مووچە
- مووچە: لە کاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت.
تێبینی
- شوێنی کار:سلێمانی.
شارەزاییەکان
- Microsoft Office
- بەکارهێنانی کۆمپیوتەر
وردەکاری
- پیشە
- نوێنەری پزیشکی
- بەش
- فرۆشتن و بازاڕکردن
- ئەزموون
- 1+ ساڵ
- تەمەن
- 22–35 ساڵ
- هاتوچۆ
- ئۆتۆمبێلی تایبەت پێویستە
چۆنیەتی پێشکەشکردن
- ئەگەر حەز دەکەیت داواکاری کار پێشکەش بکەیت، تکایە فۆرمەکە پڕبکەرەوە لە ڕێگەی ئەم لینکە:
- تکایە لینکی CV ـەکەت لەناو فۆرمەکە دابنێ.
- تەنها داواکارییە تەواوەکان پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و تەنها پەیوەندی بە کاندیدە هەڵبژێردراوەکان دەکرێت.