گەڕانەوە بۆ کارەکان

نوێنەری فرۆشتنی B2B

خاوەنکاری ئاشکرانەکراو3 ڕۆژ لەمەوبەر

مووچە
ئاشکرا نەکراوە
جۆری کار
کاتی تەواو
شوێن
هەولێر
دوا ڕۆژ
15 تشرینی یەکەم 2026

هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە لە هەولێر پێویستی بە نوێنەری فرۆشتنی B2B هەیە بۆ ناساندنی خزمەتگوزارییەکان، دروستکردنی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیاکان و بەدەستهێنانی حجزکردن.

دەربارەی کارەکە

هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە لە هەولێرە پێویستی بە نوێنەری فرۆشتنی B2B هەیە.

شوێنی کار: هەولێر

نوێنەری فرۆشتن بەرپرسیار دەبێت لە پەرەپێدان و فراوانکردنی کاروباری فرۆشتنی هۆتێلەکە لە ڕێگەی پەیوەندیکردن و سەردانیکردنی کۆمپانیاکان، ڕێکخراوەکان، ڕێکخراوە گەشتیاریەکان و دامەزراوەکان.

ئەرکەکان

  • سەردانیکردنی کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ناساندنی هۆتێل و خزمەتگوزارییەکانی.
  • دروستکردن و پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ کڕیاری کۆمپانیاکان.
  • پێشکەشکردنی ئۆفەر و پاکێجی تایبەت بە کۆمپانیاکان.
  • ناساندنی هۆڵەکانی کۆبوونەوە، کۆنفرانس، سیمینار، بۆنەکان و چێشتخانەکانی هۆتێل.
  • بەدواداچوون لەگەڵ کڕیارەکان بۆ گۆڕینی ئۆفەرەکان بۆ حجزکردن و ڕێکەوتنی بازرگانی.
  • پەرەپێدانی پەیوەندیی لەگەڵ کۆمپانیاکان و پاراستنی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
  • بەدیھێنانی ئامانجەکانی فرۆشتنی مانگانە و ساڵانە.
  • نوێنەرایەتیکردنی هۆتێلەکە بە شێوازێکی پیشەییانە.
  • حجزکردنی ژوور بۆ کۆمپانیاکان
  • بەستنی ڕێکەوتننامەی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیاکان
  • حجزکردنی هۆڵ بۆ کۆبوونەوە و کۆنفرانس
  • ڕێکخستنی سیمینار و خولی ڕاهێنان
  • بەڕێوەبردنی بۆنە و ئاهەنگە کۆمپانیاکان
  • دابینکردنی نانی نیوەڕۆ و ئێوارە بۆ کۆمپانیاکان
  • حجزکردنی گرووپی و شوێنی نیشتەجێبوونی درێژخایەن

مەرجەکان

  • ئەزموون لە بواری فرۆشتن و پەیوەندییە بازرگانی دا.
  • توانای گفتوگۆکردن، ڕاکێشانی کڕیار و پێشکەشکردنی ئۆفەر.
  • توانای دروستکردن و پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیاکان.
  • ڕووکار و ڕەفتاری پیشەیی و پابەندبوون بە کاری تیمییەوە.
  • شارەزایی لە زمانەکانی کوردی و عەرەبی هەبێت، وە ئگەر زمانی ئینگلیزی و تورکی بزانێت هەلی وەرگرتنی زیاتر دەبێت.
  • توانای سەردانیکردنی مەیدانیی کۆمپانیاکان و بەدواداچوون بۆ دەرفەتەکانی فرۆشتن.

شارەزاییەکان

  • فرۆشتنی B2B
  • گفتوگۆکردن
  • ڕاکێشانی کڕیار
  • بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان

وردەکاری

پیشە
نوێنەری فرۆشتن
بەش
فرۆشتن و بازاڕکردن
زمانەکان
کوردی (سۆرانی) · عەرەبی

چۆنیەتی پێشکەشکردن

  • هەرکەسێک ئارەزوومەندە، تکایە تەنها سیڤییەکەی لە ڕێگەی نامەی واتسئەپەوە بنێرێت بۆ ئەم ژمارەیە:
  • (تکایە تەلەفۆن مەکەن تەنها نامە بنێرن)
  • 07514483130

بینینی ڕاگەیاندنە سەرەکییەکە