خاوەنکاری ئاشکرانەکراو
نوێنەری فرۆشتن
ناونیشانی ڕاگەیاندن: نوێنەری فرۆشتن (مشریف مبيعات)
- سلێمانی
- کاتی تەواو
- 18 کاتژمێر لەمەوبەر
- مووچە
- بە ڕێککەوتن
- دوا وادە
- 28 تشرینی دووەم 2026
دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە
نوێنەری فرۆشتن · سلێمانی
کۆمپانیایەکی دابەشکاری خۆراک لە سلێمانی پێویستی بە نوێنەری فرۆشتنە بۆ سەرپەرشتیکردنی فرۆشتن و دابەشکردنی برنج، سەردانی کڕیاران و وەرگرتنی داواکاری و پارە. پێویستە پێشکەشکار ئەزموونی فرۆشتنی خۆراک و ئۆتۆمبێلی خۆی هەبێت.
دەربارەی کارەکە
کۆمپانیاکەمان بۆ دابەشکاری خۆراک بۆ بەهێزکردنی تیمی فرۆشتنی خۆی، داوای کەسێکی چالاک، بەرپرسیار و خاوەن توانا دەکات بۆ پۆستی نوێنەری فرۆشتن بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری
ئەرکەکان
- بەڕێوەبردن: سەرپەرشتیکردنی فرۆشتن و دابەشکردنی برنجی خیام بۆ دوکان، مارکێت و کڕیارە گەورەکان.
- کاری مەیدانی: سەردانی ڕۆژانەی کڕیارانی ئێستا و دۆزینەوەی کڕیاری نوێ.
- داواکاری و پارە: وەرگرتنی داواکاری، دڵنیابوون لە گەیاندنی بەرهەمەکان لە کاتی خۆیدا و کۆکردنەوەی پارە.
- ڕاپۆرتدان: پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی فرۆشتنی ڕۆژانە و مانگانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی.
- پەیوەندییەکان: پاراستنی پەیوەندییەکی باش و درێژخایەن لەگەڵ کڕیاران.
مەرجەکان
- ئۆتۆمبێل: خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بێت .
- ئەزموون: ئەزموونی پێشوو لە بواری فرۆشتنی خۆراک
- شارەزایی: شارەزایی باش لە بازاڕی ناوچەکە و ناسینی کڕیاران.
- توانا: توانای بەرزی دانوستاندن، قایلکردن و ڕێکخستنی کات.
مووچە
- لە کاتی چاوپێکەوتندا دیاری دەکرێت.
تێبینی
- تێبینی گرنگ: تکایە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی تەلەفۆنی نەکرێت، تەنها CV لە واتسئاپ بنێرن.
شارەزاییەکان
- دانوستاندن
- قایلکردن
- ڕێکخستنی کات
وردەکاری
- پیشە
- نوێنەری فرۆشتن
- بەش
- فرۆشتن و بازاڕکردن
- هاتوچۆ
- ئۆتۆمبێلی تایبەت پێویستە
چۆنیەتی پێشکەشکردن
- تکایە CV-ی خۆتان بنێرن بۆ ئەم ژمارەیەی خوارەوە لە ڕێگەی واتسئاپ (WhatsApp):
- 07700403909