گەڕانەوە بۆ کارەکان

نوێنەری فرۆش

خاوەنکاری ئاشکرانەکراو5 ڕۆژ لەمەوبەر

مووچە
ئاشکرا نەکراوە
جۆری کار
کاتی تەواو
شوێن
سۆران
دوا ڕۆژ
13 تشرینی یەکەم 2026

کۆمپانیایەک لە بواری خۆراک لە سۆران بەدوای نوێنەرێکی فرۆشی چاڵاکە بۆ سەردانی کڕیاران و فرۆشگاکان، ناساندنی بەرهەمەکان، بەدەستهێنانی کڕیاری نوێ و گەیشتن بە ئامانجەکانی فرۆشتن. ئەم کارە بۆ کەسێکە کە توانای پەیوەندیکردن، دانوستاندن، قایلکردنی کڕیار، کارکردنی مەیدانی و شارەزایی سەرەتایی لە Microsoft Office هەبێت.

دەربارەی کارەکە

کۆمپانیایەک لە بواری خۆراک لە سۆران پێویستی بە نوێنەری فرۆشی لێهاتوو و چاڵاک هەیە.

ئەرکەکان

  • سەردانی کڕیاران و فرۆشگاکان بەپێی پلانی ڕۆژانە.
  • ناساندن و پێشکەشکردنی بەرهەمەکان بە شێوەیەکی پیشەیی.
  • بەدەستهێنانی کڕیاری نوێ و پاراستنی پەیوەندی باش لەگەڵ کڕیارانی ئێستا.
  • جێبەجێکردنی پلانی فرۆشتن و گەیشتن بە ئامانجەکان.
  • وەرگرتنی داواکارییەکانی کڕیاران و بەدواداچوونی دابینکردنیان.
  • چاودێریکردنی بازاڕ و گواستنەوەی زانیاری دەربارەی پێشبڕکێکان.
  • ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە و هەفتانەی سەردان و فرۆشتن.
  • هاوکاری لەگەڵ بەشی کۆگا و دابەشکردن بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی کاڵاکان بە کڕیار.
  • پاراستنی وێنە و ناوبانگی کۆمپانیا لە هەموو مامەڵەکاندا.
  • جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆ پێی بسپێردرێت.

مەرجەکان

  • ئەزموون لە بواری فرۆشتن بە پێشوازی وەردەگیرێت.
  • توانای باش لە پەیوەندیکردن، دانوستاندن و قایلکردنی کڕیار.
  • توانای کارکردن لە مەیدان و گەشتکردن.
  • شارەزایی سەرەتایی لە Microsoft Office.

شارەزاییەکان

  • پەیوەندیکردن
  • فرۆشتن
  • دانوستاندن
  • قایلکردنی کڕیار
  • کارکردن لە مەیدان و گەشتکردن
  • Microsoft Office

وردەکاری

پیشە
نوێنەری فرۆشتن
بەش
فرۆشتن و بازاڕکردن
ڕەگەز
تەنها پیاو

چۆنیەتی پێشکەشکردن

  • خۆزگەخوازان دەتوانن CV ـەکانیان لە ڕێگەی WhatsApp بۆ ژمارەی خوارەوە بنێرن: 07508174277
  • تکایە لە کاتی ناردنی CV، لە خوارەوە ئاماژە بە ناوی پۆستی کارەکە: نوێنەری فرۆش بکەن.

بینینی ڕاگەیاندنە سەرەکییەکە