بازدان بۆ ئەنجامەکان

مراقیبی بینا

خاوەنکاری ئاشکرانەکراو19 کاتژمێر لەمەوبەر

مووچە
ئاشکرا نەکراوە
جۆری کار
کاتی تەواو
شوێن
سلێمانی
دوا ڕۆژ
5 تشرینی یەکەم 2026

کۆمپانیایەک لە سلێمانی پێویستی بە مراقیبی بینایە بە شێوازی کاتی تەواو بۆ سەرپەرشتیکردنی کارەکانی ڕۆژانەی پڕۆژە و چاودێریکردنی کوالێتی و ڕێکخستنی وەستاکان. پێویستی بە لانی کەم ٣ ساڵ ئەزموونی کرداری لە بواری بیناسازی و توانای خوێندنەوەی نەخشە ئەندازیارییەکان هەیە.

دەربارەی کارەکە

کۆمپانیایەك لە شاری سلێمانی پێویستی بە مراقیبی بینا هەیە بۆ سەرپەرشتیکردنی کارەکانی ڕۆژانەی پڕۆژە.

ئەم پۆستە پێویستی بە ئامادەبوونی بەردەوام هەیە لە ناو شوێنی کاردا (Site) بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی جێبەجێکردن و ڕێکخستنی کاری وەستا و ئیشکەرەکان.

ئەرکەکان

  • سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی ڕاستەوخۆی کارەکانی ڕۆژانەی ناو بینا (Site).
  • کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی جێبەجێکردنی کارەکان .
  • ڕێکخستنی خشتەی کار و سەرپەرشتیکردنی وەستاکان، ئیشکەرەکان و کۆنتڕاکتۆرە لاوەکییەکان لە شوێنی پڕۆژە.
  • ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە و هەفتانەی بەرەوپێشچوونی کارەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی.
  • دەستنیشانکردنی کێشەکانی ناو كار و یارمەتیدان لە چارەسەرکردنیان.

مەرجەکان

  • ئەزموون: هەبوونی ئەزموونی کرداریی پێشوو (لانی كەم٣ ساڵ) لە باری سەرپەرشتیکردن و مراقەبەکردنی بینادا (پێشتر لەگەڵ ئەندازیار کاری کردبێت).
  • بڕوانامە: شێوازی بڕوانامە و ئاستی خوێندن مەرجی سەرەکی نییە؛ ئەزموونی کرداری و شارەزایی مەیدانی پێوەری سەرەکییە.
  • توانای خوێندنەوەی نەخشە ئەندازیارییەکان (تەلاری و پێکهاتەیی).
  • توانای بەڕێوەبردن، پەیوەندیکردن و ئاڕاستەکردنی تیمی کارکردن لە ناو کێڵگەدا.

کاتی دەوام

  • کاتی کارکردن: کاتی تەواو (Full Time)

شارەزاییەکان

  • خوێندنەوەی نەخشە ئەندازیارییەکان
  • سەرپەرشتیکردنی شوێنی کار
  • کۆنتڕۆڵی کوالێتی

وردەکاری

پیشە
سەرپەرشتیاری بیناسازی
بەش
بیناسازی و خانووبەرە
ئەزموون
3+ ساڵ

چۆنیەتی پێشکەشکردن

  • ئەو کەسانەی ئارەزوومەند و شایستەن، دەتوانن سیڤی یان وەسفی ئەزموونی کاری خۆیان لە ڕێگەی واتسئاپ (WhatsApp) بنێرن بۆ: 07736989296
  • دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن: 5 / 10 / 2026

کاری نوێی سەرپەرشتیاری بیناسازی لە سلێمانی

بە ئیمەیڵ، ڕۆژانە جارێک، تەنها کاتێک کارێکی نوێ دادەنرێت.