بازدان بۆ ئەنجامەکان

مەندوبی فرۆشتن – ئامێرەکانی لیزری پزیشکی و جوانکاری

خاوەنکاری ئاشکرانەکراو20 کاتژمێر لەمەوبەر

مووچە
ئاشکرا نەکراوە
جۆری کار
کاتی تەواو
شوێن
هەولێر
دوا ڕۆژ
29 تشرینی یەکەم 2026

هەلی کاری تەواوکات بۆ مەندوبی فرۆشتن لە هەولێر لە بواری ئامێرەکانی لیزری پزیشکی و جوانکاری. پێویستە پێشکەشکار شارەزایی تەواوی لە زمانی عەرەبی و ئەزموونی پێشووی لە فرۆشتنی ئامێرەکانی لیزری پزیشکیدا هەبێت.

دەربارەی کارەکە

کۆمپانیامان ڕایدەگەیەنێت کە پێویستی بە کارمەندی فرۆشتن (Sales Representative) هەیە کە ئەزموونی لە بواری ئامێرەکانی لیزری پزیشکی و جوانکاریدا هەبێت بۆ پەیوەندیکردن بە تیمەکەیانەوە.

ئیمتیازات

  • کۆمیسیۆن

ئەرکەکان

  • بازاڕگەری و فرۆشتنی ئامێرەکانی لیزری پزیشکی و جوانکاری
  • پەیوەندیکردن لەگەڵ پزیشکان، کلینیکەکان، سەنتەرەکانی جوانکاری و سەنتەرە پزیشکییەکان
  • پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوەی پیشەییانە دەربارەی ئامێرەکان، تایبەتمەندییەکان و بەکارهێنانیان
  • بەدواداچوون بۆ کڕیاران و ڕاکێشانی کڕیاری نوێ
  • ئامادەکردنی ئۆفەری نرخ و بەدواداچوون بۆ پرۆسەی فرۆشتن تا تەواوبوونی مامەڵەکە
  • بەدواداچوون بۆ بازار، ڕکابەرەکان و بەرهەمە نوێیەکان
  • دروستکردنی پەیوەندیی پیشەییی درێژخایەن لەگەڵ کڕیاراندا

مەرجەکان

  • ئەزموونی پێشوو لە فرۆشتنی ئامێرەکانی لیزری پزیشکی یان جوانکاریدا
  • زانیاریی باش دەربارەی جۆرەکانی ئامێری لیزر و بەکارهێنانیان
  • مهاراتی بەهێز لە پەیوەندیکردن، دانوستاندن و قایلکردندا
  • توانای پێشکەشکردنی ئۆفەر و شیکردنەوەی ئامێرەکان بە شێوازێکی پیشەییانە
  • کەسایەتییەکی چالاک و مهاراتی بەهێز لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیاراندا
  • توانای کارکردن بەپێی ئامانجەکانی فرۆشتن (Sales Targets)
  • شارەزایی تەواو لە زمانی عەرەبی؛ زانینی زمانی ئینگلیزی بە باشتری دەزانرێت
  • هەبوونی تۆڕی پەیوەندی لەگەڵ پزیشکان، کلینیکەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری بە ئیمتیاز دەژمێردرێت

مووچە

  • مووچە: مووچەی جێگیر + کۆمسیۆن (بەپێی ئەزموون و ڕێنماییەکانی کۆمپانیا)

تێبینی

  • ئەزموون لە فرۆشتنی ئامێرەکانی Alexandrite, Nd:YAG, Diode, CO₂, Q-Switched / Pico Laser یان ئامێرە پزیشکی و جوانکارییە هاوشێوەکان.
  • پەیوەستکردنی بەهرەکان بە دەرفەتەکانەوە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە.

شارەزاییەکان

  • دانوستاندنی فرۆشتن
  • زانیاری لەسەر ئامێرەکانی لیزری پزیشکی
  • پێشکەشکردنی فرۆشتن

وردەکاری

پیشە
نوێنەری فرۆشتن
بەش
فرۆشتن و بازاڕکردن
زمانەکان
عەرەبی

چۆنیەتی پێشکەشکردن

  • تکایە CV بنێرە بە ئاماژەدان بە ئەزموونی پێشووت لە بواری فرۆشتن و ئامێرەکانی لیزردا بۆ:

کاری نوێی نوێنەری فرۆشتن لە هەولێر

بە ئیمەیڵ، ڕۆژانە جارێک، تەنها کاتێک کارێکی نوێ دادەنرێت.