بازدان بۆ ئەنجامەکان

خاوەنکاری ئاشکرانەکراو

کارمەندی پێشوازی

ناونیشانی ڕاگەیاندن: کارمەندی ڕیسپشن

  • هەولێر
  • کاتی تەواو
  • 18 کاتژمێر لەمەوبەر
مووچە
450 هەزار – 500 هەزار دینار/مانگانە
دوا وادە
23 تشرینی دووەم 2026
زمانەکان
کوردی (سۆرانی) · عەرەبی

دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە

وەرگر · هەولێر

کۆمپانیایەک لە هەولێر (زین سیتی) پێویستی بە کارمەندێکی پێشوازی خانمی تەمەن ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵە بۆ پێشوازیکردن لە میوانان، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و ڕێکخستنی فایلەکان. پێویستە بڕوانامەی دبلۆم یان بەکالۆریۆسی هەبێت و کوردی و عەرەبی بە باشی بزانێت.

دەربارەی کارەکە

کۆمپانیایەک لە هەولێر – زین سیتی پێویستی بە کارمەندێکی ڕێک‌وپێک، بەرپرسیار و پیشەیی هەیە بۆ پۆستی Receptionist.

ئەرکەکان

  • پێشوازی لە میوان و کڕیاران و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان.
  • وەرگرتن و ڕێکخستنی پەیوەندییە تەلەفۆنی و پەیامەکان.
  • ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکانی ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانە.
  • هاوکاری لەگەڵ بەشی ژمێریاری و بەشەکانی تر.
  • ڕێکخستنی دۆکیومێنت و فایلەکانی کار.
  • جێبەجێکردنی ئەرکەکانی تر بە پێی داواکاری بەڕێوەبەر.
  • پابەندبوون بە کاتی دەوام و ڕێوشوێنی ناوخۆی کۆمپانیا.

مەرجەکان

  • بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دبلۆم.
  • شارەزایی باش لە Microsoft Office.
  • زانینی AutoCAD خاڵێکی بەهێزە.
  • توانای مامەڵەکردن بە شێوەی پیشەیی لەگەڵ کڕیاران.
  • وردبین، بەرپرسیار و ڕێک‌وپێک بێت.
  • رەگەز: مێ
  • تەمەن: 20–30 ساڵ
  • ڕێک‌وپۆش و شێوەی کارکردنی پیشەیی هەبێت.
  • زمانی کوردی و عەرەبی بە باشی بزانێت؛ زانینی ئینگلیزی پێشەکییە.
  • توانای کارکردن لە ژێر فشار و بەڕێوەبردنی کات.

کاتی دەوام

  • 9:30 بەیانی – 5:30 ئێوارە
  • هەینی پشوە

مووچە

  • موچە: 450,000 – 500,000 دینار بەپێی ئەزموون و تواناکانی کەسەکە.

شارەزاییەکان

  • Microsoft Office
  • AutoCAD

وردەکاری

پیشە
وەرگر
بەش
میوانداری و گەشتیاری
خوێندن
دبلۆم
ڕەگەز
تەنها ئافرەت
تەمەن
20–30 ساڵ
کاتژمێرەکانی کار
09:30-17:30

چۆنیەتی پێشکەشکردن