بازدان بۆ ئەنجامەکان

باهۆز ئێستا لەسەر iPhone بەردەستە. ئەپەکە دابگرە

خاوەنکاری ئاشکرانەکراو

کارمەندی تەندروستی و سەلامەتی و ژینگە

ناونیشانی ڕاگەیاندن: کارمەندی سەلامەتی (HSE Officer)

مووچە
دیاری نەکراوە
دوا وادە
18/12/2026
زمانەکان
ئینگلیزی

دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە

بەرپرسی تەندروستی و سەلامەتی و ژینگە · هەموو شارەکان

کارگەیەک لە تانجەرۆی سلێمانی پێویستی بە کارمەندێکی سەلامەتییە (HSE) کە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەیوەندیدار، لانیکەم ١ ساڵ ئەزموونی کار لە کارگەدا، و زمانی ئینگلیزی بێت.

دەربارەی کارەکە

کارگەیەک لە شاری سلێمانی لە تانجەرۆ پێویستی بە کەسێک هەیە بۆ پۆستی کارمەندی سەلامەتی (HSE Officer)

مەرجەکان

  • بەلایەنی کەمەوە ئەزموونی ١ ساڵی کاری هەبێت لە کارگەدا.
  • خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە بواری ژینگە، تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی یان بواری پەیوەندیدار.
  • خاوەنی بڕوانامەی پیشەیی لە بواری HSE وەک (IOSH، OSHA، NEBOSH) یان بڕوانامە پەیوەندیدارەکانی تر بێت، ئەمەش وەک خاڵێکی ئەرێنی و زیادە بۆ داواکار هەژمار دەکرێت.
  • زمانی ئینگلیزی بزانێت.
  • توانای بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێنمایی و ستانداردەکانی سەلامەتی هەبێت.
  • شارەزایی لە بنەماکانی تەندروستی، سەلامەتی پیشەیی و پاراستنی ژینگە (HSE) هەبێت.
  • شارەزایی لە ناسینەوە و هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی شوێنی کار هەبێت
  • خاوەن توانای پەیوەندیکردن، ڕێکخستن و بەرپرسیارێتی بێت.

شارەزاییەکان

  • هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان
  • تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی
  • پاراستنی ژینگە
  • جێبەجێکردنی ستانداردەکانی سەلامەتی

وردەکاری

پیشە
بەرپرسی تەندروستی و سەلامەتی و ژینگە
بەش
تەندروستی، سەلامەتی و ژینگە
خوێندن
بەکالۆریۆس
ئەزموون
1+ ساڵ

چۆنیەتی پێشکەشکردن

  • ئەو کەسانەی مەرجەکانیان تێدایە، دەتوانن CV ـەکانیان بنێرن بۆ:talent.headhunter92@gmail.com