بازدان بۆ ئەنجامەکان

کارمەندی فرۆشتنی پیشەیی

خاوەنکاری ئاشکرانەکراو19 کاتژمێر لەمەوبەر

مووچە
ئاشکرا نەکراوە
جۆری کار
کاتی تەواو
شوێن
هەولێر
دوا ڕۆژ
30 تشرینی یەکەم 2026

کۆمپانیایەکی بازرگانیی ئەلیکترۆنی لە هەولێر پێویستی بە کارمەندێکی پیشەییی فرۆشتن و داخستنی مامەڵەکانە کە زمانی عەرەبی بە باشی بزانێت و لە دانوستان و بەدەستهێنانی ئامانجەکان لێهاتوو بێت.

دەربارەی کارەکە

کۆمپانیایەک پێویستی بە کارمەندی فرۆشتنی پیشەیی هەیە بۆ کارکردن لە بواری بازرگانیی ئەلیکترۆنی (E-Commerce).

ئێمە تەنها بەدوای کارمەندی وەڵامدانەوەی کڕیاراندا ناگەڕێین؛ بەڵکو بەدوای Sales Closer ـێکی شارەزادا دەگەڕێین کە بتوانێت کڕیاری دوودڵ بگۆڕێت بۆ فرۆشتنێکی سەرکەوتوو.

ئیمتیازات

  • کۆمیسیۆن
  • پاداشت

لە ڕیکلامەکەدا

  • مووچەی جێگیر
  • کۆمسیۆن (Commission)
  • پاداشت و هاندانی پەیوەست بە ئەنجامی کار

مەرجەکان

  • ئەزموونی بەهێز و سەلمێنراو لە فرۆشتن و داخستنی مامەڵەکان (Sales Closing).
  • توانای زۆر باش لە قایلکردن و دانوستاندن.
  • شارەزایی تەواو لە زمانی عەرەبی و قسەکردنی ڕەوان بەو زمانە.
  • توانای تێگەیشتن لە پێداویستیی کڕیار و پێشکەشکردنی ئۆفەری گونجاو.
  • توانای مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەخنە و دوودڵییەکانی کڕیار سەبارەت بە نرخ، متمانە و بەراوردکردن لەگەڵ ڕکابەران.
  • توانای بەڕێوەبردنی گفتوگۆ و ئاراستەکردنی پرۆسەی فرۆشتن.
  • ئەزموون لە بەدواداچوونی کڕیاران و گەڕاندنەوەی کڕیارە دوودڵەکان.
  • توانای کارکردن بەپێی Sales Targets & KPIs.
  • توانای پەیوەندیکردن و ئامادەییی بەهێز.
  • خێرایی لە بیرکردنەوە و توانای مامەڵەکردن لەگەڵ جۆرەها کڕیاردا.
  • بیرکردنەوەی پێشبڕکێکارانە و سەرنجی ڕاستەقینە لەسەر ئەنجام و ژمارەکان.
  • فرۆشتنی تەلەفۆنی
  • فرۆشتنی ڕاستەوخۆ

تێبینی

  • شوێنی کار: هەولێر
  • ئەم پۆستە تایبەتە بە کەسانێک کە ئەزموون و توانای بەرزیان لە بواری فرۆشتندا هەیە؛ پۆستی خزمەتگوزاریی کڕیار یان تەنها وەڵامدانەوەی نامە نییە.

شارەزاییەکان

  • داخستنی مامەڵەکان
  • دانوستاندن
  • Upselling & Cross-selling
  • KPIs

وردەکاری

پیشە
نوێنەری فرۆشتن
بەش
فرۆشتن و بازاڕکردن
زمانەکان
عەرەبی

چۆنیەتی پێشکەشکردن

  • تکایە CV ـەکەت بنێرە و ئەزموونی پێشووت و ئەنجامە بەدەستهاتووەکانت لە بواری فرۆشتندا ڕوون بکەرەوە.
  • +964 7870194457

کاری نوێی نوێنەری فرۆشتن لە هەولێر

بە ئیمەیڵ، ڕۆژانە جارێک، تەنها کاتێک کارێکی نوێ دادەنرێت.