کارمەندی فرۆشتنی پیشەیی
خاوەنکاری ئاشکرانەکراو20 کاتژمێر لەمەوبەر
- مووچە
- ئاشکرا نەکراوە
- جۆری کار
- کاتی تەواو
- شوێن
- هەولێر
- دوا ڕۆژ
- 4 تشرینی دووەم 2026
کۆمپانیایەکی بازرگانی ئەلیکترۆنی لە هەولێر پێویستی بە Sales Closer ـێکی بەئەزموون هەیە بۆ ڕازیکردنی کڕیاران و داخستنی مامەڵەکان، بە مەرجێک زمانی عەرەبی بە باشی بزانێت.
دەربارەی کارەکە
بەدوای شارەزاترین کەس لە بواری فرۆشتندا دەگەڕێین!
کۆمپانیایەک هەلی کار دەکاتەوە بۆ کارمەندی فرۆشتنی پیشەیی بۆ کارکردن لە بواری بازرگانی ئەلیکترۆنی (E-Commerce).
بەدوای Sales Closer ـێکی شارەزا دەگەڕێین؛ نەک تەنها کەسێک بۆ وەڵامدانەوەی کڕیار، بەڵکو کەسێک کە توانای گۆڕینی کڕیاری دوودڵ بۆ فرۆشتنی سەرکەوتوو هەبێت.
ئیمتیازات
- کۆمیسیۆن
- پاداشت
لە ڕیکلامەکەدا
- مووچەی جێگیر
- کۆمسیۆن
- پاداشت و هاندانی دارایی بە پێی ئەنجام
مەرجەکان
- ئەزموونی بەهێز و سەلمێنراو لە فرۆشتن و داخستنی مامەڵەکان.
- توانای زۆر باش لە قەناعەتپێکردن و گفتوگۆی بازرگانی.
- زمانى عەرەبی بە شێوەیەکی زۆر باش و ڕەوان بزانێت.
- توانای تێگەیشتن لە پێویستییەکانی کڕیار و پێشکەشکردنی هەڵبژاردەی گونجاو.
- توانای مامەڵەکردن بە پیشەیی لەگەڵ ڕەخنە و دوودڵییەکانی کڕیار، نرخ، متمانە و کۆمپێتیتەرەکان.
- توانای بەڕێوەبردنی گفتوگۆ و ئاراستەکردنی پرۆسەی فرۆشتن.
- ئەزموون لە بەدواداچوونی کڕیاران و پەیوەندیکردنەوە بە کڕیارانی دوودڵ.
- توانای کارکردن بە پێی Sales Targets & KPIs.
- توانای پەیوەندیکردنی بەهێز و کەسایەتییەکی کاریگەر.
- خێرایی لە وەڵامدانەوە و توانای مامەڵەکردن لەگەڵ جۆراوجۆری کڕیاران.
- بیرکردنەوەی پێشبڕکێکارانە و سەرنجدان لە ئەنجام و ژمارەکان.
- پێشینەیە بۆ ئەو کەسانەی ئەزموونیان هەیە لە:
- E-Commerce – بازرگانی ئەلیکترۆنی
- فرۆشتنی تەلەفۆنی
- فرۆشتن لە Call Center
- فرۆشتنی ڕاستەوخۆ
تێبینی
- شوێنی کار: هەولێر
- ئەم هەلی کارە تایبەتە بە کەسانێک کە ئەزموون و لێهاتوویی بەرزیان لە فرۆشتندا هەیە. ئەمە کاری خزمەتگوزاری کڕیار یان تەنها وەڵامدانەوەی پەیامەکان نییە.
شارەزاییەکان
- Upselling & Cross-selling
- Sales Targets & KPIs
- داخستنی مامەڵەکان
- گفتوگۆی بازرگانی
وردەکاری
- پیشە
- نوێنەری فرۆشتن
- بەش
- فرۆشتن و بازاڕکردن
- زمانەکان
- عەرەبی
چۆنیەتی پێشکەشکردن
- تکایە CV ـەکەتان بنێرن و ئەزموونی پێشووتان و ئەو ئەنجامانەی لە بواری فرۆشتندا بەدەستتان هێناوە، ڕوون بکەنەوە.
- +964 7870194457
کاری نوێی نوێنەری فرۆشتن لە هەولێر
بە ئیمەیڵ، ڕۆژانە جارێک، تەنها کاتێک کارێکی نوێ دادەنرێت.