خاوەنکاری ئاشکرانەکراو
کارمەندی فرۆشتن
- سلێمانی
- کاتی تەواو
- 19 کاتژمێر لەمەوبەر
- مووچە
- بە ڕێککەوتن
- دوا وادە
- 9 تشرینی دووەم 2026
- زمانەکان
- عەرەبی
دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە
نوێنەری فرۆشتن · سلێمانی
کۆمپانیایەک لە سلێمانی پێویستی بە کارمەندی فرۆشتنە کە ئەزموونی فرۆشتن و زمانی عەرەبیی زۆر باشی هەبێت بۆ بەڕێوەبردنی مامەڵەکان لەگەڵ کڕیاران و پێکانی ئامانجەکانی فرۆشتن.
دەربارەی کارەکە
کۆمپانیایک لە سلێمانی بەدوای کارمەندی فرۆشتنی بە ئەزموون و بە توانادا دەگەڕێت بۆ بەشداریکردن لە تیمی فرۆشتن و گەشەپێدانی کارەکانی کۆمپانیا.
ئەرکەکان
- پەیوەندیکردن بە کڕیارانی نوێ و دروستکردنی پەیوەندییەکی بەردەوام لەگەڵ کڕیارانی ئێستا.
- ناساندن و بازاڕکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا.
- ئامادەکردنی پێشنیاری بازرگانی و شوێنکەوتن بۆ داواکارییەکانی کڕیاران.
- بەدواداچوون بۆ ئۆفەر و پرۆسەی فرۆشتن تا تەواوبوونی مامەڵەکە.
- گەیشتن بە ئامانج و تارگێتەکانی فرۆشتن.
- ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە و مانگانەی فرۆشتن.
مەرجەکان
- ئەزموونی پێشووتر لە بواری فرۆشتندا.
- توانای باشی گفتوگۆ، ڕازیکردنی کڕیار و دانانی پەیوەندییە بازرگانییەکان.
- توانای کارکردن بە شێوەی تاکەکەسی و تیمی.
- پابەندبوون بە کات و ئامانجەکانی کار.
- توانای باش لە چارەسەرکردنی کێشە و مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاران.
- شارەزایی لە کۆمپیوتەر و ئامرازەکانی ئۆفیس پێشینەیەکی باشە.
- زمانی عەرەبی زۆرر زۆر باش بێت
مووچە
- مووچە: بە پێی ئەزموون و تواناکان
شارەزاییەکان
- ڕازیکردنی کڕیار
- ئامادەکردنی ڕاپۆرتی فرۆشتن
وردەکاری
- پیشە
- نوێنەری فرۆشتن
- بەش
- فرۆشتن و بازاڕکردن
چۆنیەتی پێشکەشکردن
- شێوازی ناردنی داواکاری: تکایە CV ـەکەت بنێرە بۆ بەشی سەرچاوە مرۆییەکان (HR).
- ئەگەر توانای فرۆشتن و دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ کڕیارانت هەیە، چاوەڕێی داواکارییەکەتین! 07704814848