بازدان بۆ ئەنجامەکان

خاوەنکاری ئاشکرانەکراو

کارمەندی بەشی IT

مووچە
دیاری نەکراوە
دوا وادە
14/12/2026

دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە

پشتگیری IT · هەولێر

کۆمپانیایەکی بواری خۆراک لە هەولێر پێویستی بە کارمەندێکی IT هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کۆمپیوتەرەکان، پێشکەشکردنی پشتیوانیی تەکنیکی، چاودێریکردنی تۆڕ و چارەسەرکردنی کێشەکانی هاردوێر و سۆفتوێر.

دەربارەی کارەکە

کۆمپانیایەکی چالاک لە بواری خۆراکی، بۆ بەهێزکردنی تیمی کاری خۆی، پێویستی بە کارمەندێکی لێهاتوو، چاڵاک و خاوەن ئەزموون هەیە بۆ بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری (IT).

شوێنی کار: هەولێر

ناوی پۆست: کارمەندی بەشی IT

ئەرکەکان

  • 1. چاودێریکردن و بەڕێوەبردنی کۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی کۆمپانیا.
  • 2. چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی هاردوێر و سۆفتوێر.
  • 3. دامەزراندن، ڕێکخستن و نوێکردنەوەی بەرنامەکان و سیستەمەکانی کۆمپانیا.
  • 4. چاودێریکردنی تۆڕی ئینتەرنێت و پەیوەندییە ناوخۆییەکانی کۆمپانیا.
  • 5. پێشکەشکردنی پشتیوانی تەکنیکی بە کارمەندانی بەشە جیاوازەکان.
  • 6. پاراستن و پاشەکەوتکردنی داتا و زانیارییەکانی کۆمپانیا.
  • 7. چاودێریکردنی پرینتەر، ئامێرەکان و کەرەستە تەکنیکییەکان.

مەرجەکان

  • خاوەن ئەزموون و شارەزا بێت لە بواری IT.
  • توانای چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان هەبێت.
  • شارەزایی باشی هەبێت لە سیستەمی Windows و بەرنامەکانی Microsoft Office.
  • بنەمای کارکردن لەگەڵ تۆڕی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت بزانێت.
  • پابەند، ڕێکوپێک، بەرپرسیار و خاوەن توانای کارکردن بە شێوەی تیمی بێت.

تێبینی

  • تەنها CV لە ڕێگەی واتسئاپ وەردەگیرێت. پەیوەندی تەلەفۆنی وەرناگیرێت.

شارەزاییەکان

  • Windows
  • Microsoft Office
  • تۆڕی کۆمپیوتەر
  • چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان
  • چاککردنەوەی هاردوێر و سۆفتوێر

وردەکاری

پیشە
پشتگیری IT
بەش
تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی پێشکەشکردن

  • تکایە CV ـی خۆتان لە ڕێگەی واتسئاپ بۆ ئەم ژمارەیە بنێرن:
  • 07517402151