ڕەوتی پۆلا (Rawty Pola)
فەیس براند و هاوکاری مارکێتینگ
ناونیشانی ڕاگەیاندن: Face Brand & Marketing Assistant
- هەولێر
- کاتی تەواو
- 20 کاتژمێر لەمەوبەر
- مووچە
- بە ڕێککەوتن
- دوا وادە
- 17 تشرینی دووەم 2026
- زمانەکان
- کوردی (سۆرانی) · عەرەبی
دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە
بەرپرسیاری ناساندنی براند · هەولێر
کۆمپانیای ڕەوتی پۆلا لە هەولێر بەدوای فەیس براند و هاوکاری مارکێتینگدا دەگەڕێت بۆ دەرکەوتن لە ڤیدیۆ و ڕیکلامەکان و هاوکاریکردنی بەشی مارکێتینگ. پێویستە پێشکەشکار زمانی کوردی و عەرەبی بزانێت و توانای باشی پێشکەشکردنی لەبەردەم کامێرا هەبێت.
دەربارەی کارەکە
کۆمپانیای ڕەوتی پۆلا پێویستی بە کەسێکی چالاک، داهێنەر و خاوەن توانای پێشکەشکردن هەیە، بۆ دەرکەوتن لە ڤیدیۆ و ڕیکلامەکان و هاوکاری لە بەشی مارکێتینگ.
مەرجەکان
- توانای باشی قسەکردن و پێشکەشکردن لەبەردەم کامێرا.
- متمانەبەخۆبوون و کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێش.
- شارەزایی لە زمانی کوردی و عەرەبی؛ ئینگلیزی بە پێشینە دەزانرێت.
- گرنگیدان بە دەرکەوتنی پیشەیی و شیکپۆشی.
- ئاشنابوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دروستکردنی ناوەڕۆک.
- ئەزموونی پێشووتر لە پێشکەشکردن یان دروستکردنی ڤیدیۆ بە پێشینە دەزانرێت.
ئەرکەکان
- دەرکەوتن لە ڤیدیۆ و ڕیکلامەکانی کۆمپانیا.
- هاوکاری لە دروستکردنی Reels و ناوەڕۆکی سۆشیال میدیا.
- پێشنیارکردنی بیرۆکەی نوێ بۆ ڕیکلام و بانگەشە.
- هاوکاری لە چالاکییەکانی بەشی مارکێتینگ.
مووچە
- مووچە و کاتی دەوام: لە کاتی چاوپێکەوتندا دیاری دەکرێن.
شارەزاییەکان
- پێشکەشکردن لەبەردەم کامێرا
- دروستکردنی ناوەڕۆک
- تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
وردەکاری
- پیشە
- بەرپرسیاری ناساندنی براند
- بەش
- فرۆشتن و بازاڕکردن
چۆنیەتی پێشکەشکردن
- تکایە CV لەگەڵ ڤیدیۆیەکی کورت بۆ ناساندنی خۆتان و پیشاندانی توانای پێشکەشکردنتان بنێرن.
واتسئاپ
07502732016ئیمەیڵ
marketing@rawtypola.com