خاوەنکاری ئاشکرانەکراو
دیزاینەری گرافیک
- هەولێر
- کاتی تەواو
- 20 کاتژمێر لەمەوبەر
- مووچە
- دیاری نەکراوە
- دوا وادە
- 28 تشرینی دووەم 2026
دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە
دیزاینی گرافیک · هەولێر
کۆمپانیایەکی بواری خۆراکی لە هەولێر پێویستی بە دیزاینەری گرافیکە کە لانیکەم ٢ بۆ ٣ ساڵ ئەزموونی هەبێت و شارەزا بێت لە پرۆگرامەکانی ئەدۆبی فۆتۆشۆپ و ئیلەستریتەر.
دەربارەی کارەکە
کۆمپانیایەکی بواری خۆراکی بۆ بەهێزکردنی تیمی کاری خۆی، داوای کاندیدێکی شارەزا، داهێنەر و ئەزمووندار دەکات بۆ پۆستی دیزاینەری گرافیک، کە توانای ئامادەکردن و جێبەجێکردنی دیزاینی پیشەیی بۆ پێویستییەکانی کۆمپانیا هەبێت.
مەرجەکان
- لانیکەم ٢ بۆ ٣ ساڵ ئەزموونی کاری پێشووتر لە بواری دیزاینی گرافیکدا.
- توانای دیزاینکردنی پۆستی سۆشیال میدیا، بانەر، پۆستەر، بڕۆشۆر و ماتریاڵی ڕیکلامی.
- تێگەیشتنێکی باش لە ڕەنگ، فۆنت، ڕێکخستنی وێنە و ناسنامەی بینراوی کۆمپانیا.
- توانای کارکردن بە شێوەی تاکەکەسی و تیمی و پابەندبوون بە کاتی دیاریکراو.
- توانای دروستکردنی دیزاینێکی نوێ، جوان و گونجاو لەگەڵ ئامانجەکانی کۆمپانیا.
ئەرکەکان
- ئامادەکردنی دیزاینی ڕیکلامی و بازرگانی بۆ بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا.
- دروستکردنی پۆست و بانەر بۆ پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا.
- دیزاینکردنی ماتریاڵی چاپ، بڕۆشۆر، پۆستەر و کەتەلۆگ.
- پاراستنی ناسنامەی بینراوی کۆمپانیا لە هەموو دیزاینەکاندا.
- جێبەجێکردنی تێبینی و گۆڕانکارییە داواکراوەکان بە کوالێتیی بەرز.
- هاوکاری لەگەڵ تیمی مارکێتینگ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕیکلام و پڕۆژەکانی کۆمپانیا.
تێبینی
- پێوەندی تەلەفونی جواب نادرێتەوە
شارەزاییەکان
- Adobe Photoshop
- Adobe Illustrator
- دیزاینکردنی پۆستی سۆشیال میدیا
- دیزاینی ماتریاڵی چاپ
- ناسنامەی بینراو
وردەکاری
- پیشە
- دیزاینی گرافیک
- بەش
- تەکنەلۆژیا
- ئەزموون
- 2+ ساڵ
چۆنیەتی پێشکەشکردن
- کاندیدە شیاوەکان تکایە CV بنێرن بۆ وەتس ئاپی ژمارە تەلەفۆنی 07517402151