خاوەنکاری ئاشکرانەکراو
دیزاینەری گرافیک و شارەزای سۆشیاڵ میدیا
- هەولێر
- کاتی تەواو
- 1 ڕۆژ لەمەوبەر
- مووچە
- دیاری نەکراوە
- دوا وادە
- 28/12/2026
دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە
دیزاینی گرافیک · هەموو شارەکان
کۆمپانیای ئۆرگانۆ لە هەولێر پێویستی بە دیزاینەری گرافیک و شارەزای سۆشیاڵ میدیایە بۆ بەڕێوەبردنی هەژمارەکان، داڕشتنی ناوەڕۆک، دەستکاری ڤیدیۆ و چارەسەری کێشە سەرەتاییەکانی ئایتی.
دەربارەی کارەکە
دەرفەتی کارکردن لە کۆمپانیای ئۆرگانۆ بۆ بازرگانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی
شوێنی کارکردن: هەولێر - کوردستان
مەرجەکان
- خاوەن ئەزموونی کرداری بێت لە بواری دیزاینی گرافیک و بەکارهێنانی بەرنامەکانی دیزاین (وەک Photoshop، Illustrator، هتد)
- ئەزموونی هەبێت لە بەڕێوەبردنی هەژمارەکانی سۆشیاڵ میدیا (Instagram، Facebook، LinkedIn، TikTok، هتد)، پلان دانان و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک
- توانای داڕشتنی ناوەڕۆک و نووسینی کاپشنی سەرنجڕاکێش و گونجاوی هەبێت بۆ سۆشیاڵ میدیا
- خاوەن بیری داهێنەر و وردبینی بێت لە پاراستنی ناسنامەی براند (Brand Identity) لە هەموو دیزاین و بڵاوکراوەکاندا
- شارەزایی و کارامەیی هەبێت لە بواری تەکنیکیی ئایتی (IT Technical Skills)، وەک چارەسەرکردنی کێشە ڕۆژانەکانی کۆمپیوتەر، پرینتەر، نێتۆرک و سۆفتوێر
- شارەزایی و کارامەیی هەبێت لە مۆنتاژ و دەستکاری ڤیدیۆ (Video Editing) بۆ بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی سەرنجڕاکێشی سۆشیاڵ میدیا
- توانای چارەسەرکردنی کێشە و پابەندبوون بە کاتەکانی بڵاوکردنەوە و ڕادەستکردنی کارەکان هەبێت
- ئاگاداری نوێترین شێواز و ترێندەکانی دیزاین و سۆشیاڵ میدیا بێت و هەوڵی پەرەپێدانی بەردەوامی خۆی بدات
- توانای ئیشکردنی هەبێت وەک تیم و خۆگونجاندنی باش بێت
شارەزاییەکان
- Photoshop
- Illustrator
- بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا
- داڕشتنی ناوەڕۆک
- دەستکاری ڤیدیۆ
- پشتیوانی تەکنیکیی ئایتی
وردەکاری
- پیشە
- دیزاینی گرافیک
- بەش
- تەکنەلۆژیا
چۆنیەتی پێشکەشکردن
- تکایە سیڤی تایبەتی خۆتان بە شێوەی PDF بۆ ئەم ئیمەیلەی خوارەوە بنێرن و لە بەشی Subject بنووسن (Graphic Designer & Social Media Manager-Erbil):