بازدان بۆ ئەنجامەکان

باهۆز ئێستا لەسەر iPhone بەردەستە. ئەپەکە دابگرە

خاوەنکاری ئاشکرانەکراو

بەرپرسی سەرچاوە مرۆییەکان

ناونیشانی ڕاگەیاندن: بەرپرسی سەرچاوە مرۆییەکان (HR Officer)

مووچە
دیاری نەکراوە
دوا وادە
21/12/2026
زمانەکان
کوردی (سۆرانی) · عەرەبی · ئینگلیزی

دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە

سەرچاوەی مرۆیی · هەموو شارەکان

پێویستی بە بەرپرسی سەرچاوە مرۆییەکان هەیە لە سلێمانی بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی دامەزراندن، دۆسیەی فەرمانبەران، ئامادەبوون، و ڕاهێنان. داواکار دەبێت بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بوارێکی پەیوەندیدار، لانیکەم دوو ساڵ ئەزموون لە HR، و شارەزایی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی هەبێت.

دەربارەی کارەکە

شوێنی کار: سلێمانی

بەش: سەرچاوە مرۆییەکان (HR)

ڕەگەز: هەردوو ڕەگەز دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، بەڵام پێشینە بە خانمان دەدرێت.

ئەرکەکان

  • بەڕێوەبردنی پرۆسەی وەرگرتن و هەڵبژاردنی کارمەندان.
  • ئامادەکردن و ڕێکخستنی پەڕگە و زانیارییەکانی کارمەندان.
  • چاودێریکردنی ئامادەبوون، مۆڵەت و کاتی کار.
  • ئامادەکردنی ڕاپۆرت و هەڵسەنگاندنی ئەدای کارمەندان.
  • جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ڕێنمایی و پەیڕەوەکانی کۆمپانیا.
  • پلاندانان و بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی ڕاهێنان و پەرەپێدان.
  • چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندی نێوان کارمەندان و بەڕێوەبەرایەتی.

مەرجەکان

  • بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کارگێڕی، سەرچاوە مرۆییەکان، یاسا یان بواری پەیوەندیدار.
  • لانیکەم ٢ ساڵ ئەزموونی کارکردن لە بواری HR.
  • توانای پەیوەندیکردن و ڕێکخستنی کاری بەهێز.
  • زانیاری لە یاسا و ڕێساکانی کاری عێراق و هەرێمی کوردستان.
  • شارەزایی لە Microsoft Office.
  • توانای نووسین و قسەکردن بە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی.

شارەزاییەکان

  • Microsoft Office
  • یاسا و ڕێساکانی کاری عێراق و هەرێمی کوردستان

وردەکاری

پیشە
سەرچاوەی مرۆیی
بەش
کارگێڕی و ئۆفیس
خوێندن
بەکالۆریۆس
ئەزموون
2+ ساڵ

چۆنیەتی پێشکەشکردن

  • ئارەزوومەندان تکایە CV ـی خۆیان بنێرن بۆ ژمارەی واتسئەپ:
  • 07704814848