بازدان بۆ ئەنجامەکان

خاوەنکاری ئاشکرانەکراو

بەرپرسی کۆگا

ناونیشانی ڕاگەیاندن: بەرپرسی کۆگا (Warehouse Officer)

مووچە
بە ڕێککەوتن
دوا وادە
19 تشرینی دووەم 2026
زمانەکان
کوردی (سۆرانی) · عەرەبی

دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە

بەڕێوەبەری کۆگا · سلێمانی

براندی سولی کیم لە تەکییە (سلێمانی) پێویستی بە بەرپرسی کۆگایە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەی کۆگا و کۆنتڕۆڵکردنی کەلوپەل و تۆمارەکان بە شێوەی دەوامی تەواو. پێویستە داواکار خاوەن بڕوانامەی دیپلۆم یان بەکالۆریۆس، ئەزموونی پێشوو، شارەزایی Excel، زمانی کوردی و عەرەبی، و دانیشتووی تەکییە یان چەمچەماڵ بێت.

دەربارەی کارەکە

ناوی کارگە: کارگەی دەجلە - براندى SuliKim

شوێنی کار: تەکییە - سلێمانی

پوختەی کار: کارگەی دەجلە، براندى سولی كیم، كه یەکێکه لە کارگە پێشڕەوه کانی بەرھەمهێنانی کەل و پەلەی بیناسازی و ماددەی لکێنەر لە عێراق، پێویستی به بەرپرسی كۆگایه که لێهاتوو و ڕێکخراو هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەی كۆگا، کۆنتڕۆڵکردنی مادده و بەرھەمه کان و دڵنیابوون له ھەڵگرتن و جووڵەی دروستیان.

ئەرکەکان

  • وەرگرتن، پشکنین و تۆمارکردنی ماددە خاوەکان و بەرھەمەکان لە ناو کۆگا.
  • ڕێکخستن و ھەڵگرتنی ماددە و بەرھەمەکان بە شێوەیەکی سەلامەت و ڕێکوپێک.
  • چاودیریکردنی بری کۆگا و نوێکردنەوەی تۆمارەکانی ماددە و بەرھەمەکان.
  • سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی بارکردن و دابەزاندنی ماددە و بەرھەمەکان.
  • ئامادەکردن و پشکنیینی بەڵگەنامەکانی وەرگرتن و دەرکردنی کالا.
  • ھەماهەنگیکردن لەگەڵ بەشەکانی بەرھەمهینان، كڕین و فرۆشتن بۆ دابینکردنی ماددە و ڕێکخستنی گەیاندنی بەرھەمەکان، ئەنجامدانی ژماردنی بەردوامی کۆگا و ڕاپۆرتکردنی ھەر کەموکوڕی، زیان یان جیاوازییەک لە تۆمارەکاندا.
  • دڵنیابوون لە تۆمارکردن و پەسەندکردنی فەرمی ھەموو ماددە و بەرھەمە ھاتوو و دەرچووەکان.
  • پاراستنی پاکوخاوێنی، ڕێکوپێکی و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەلامەتی لە ناو کۆگا.
  • ئامادەکردنی ڕاپۆرتە ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانەکانی کۆگا.

مەرجەکان

  • بڕوانامەی دیپلۆم یان بەکالۆریۆس لە کارگێڕی، ژمێریاری، لۆجۆستیک یان بوارێکی پەیوەندیدار بەسەنتره.
  • ئەزموونی پیشووی کارکردن لە بەڕێوەبردنی کۆگا، کۆنتڕۆڵی کۆگا یان پۆستیکی هاوشێوە.
  • شارەزایی باش لە ڕێکارەکانی وەرگرتن، هەڵگرتن و دەرکردنی کالا.
  • شارەزایی باش لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، بەتایبەتی Microsoft Excel.
  • توانای باش لە ڕێکخستن، بەدواداچوون و وردبینی لە تۆمارکردنی زانیارییەکان.
  • پێویستە دانیشتووی تەکییە یان چەمچەماڵ بيت.
  • زمانی کوردی: پێویستە
  • زمانی عەرەبی: پێویستە

کاتی دەوام

  • جۆری کار: دەوامی تەواو
  • رۆژانی کار: شەممە تا پێنجشەممە

مووچە

  • مووچە لە کاتی چاوپێکەوتندا، بەپێی بڕوانامە، ئەزموون و تواناکانی داواکار دیاری دەکرێت.

شارەزاییەکان

  • Microsoft Excel
  • ڕێکارەکانی کۆگا
  • بەڕێوەبردنی کۆگا

وردەکاری

پیشە
بەڕێوەبەری کۆگا
بەش
کارگێڕی و ئۆفیس
خوێندن
دبلۆم
کاتژمێرەکانی کار
Sat-Thu

چۆنیەتی پێشکەشکردن

  • تکایە تەرجەمى حال (CV) خۆت بە شێوازی pdf بۆ ئەم ئادرێسە بنێرە: hr@sulikim.com