خاوەنکاری ئاشکرانەکراو
بەڕێوەبەری کۆگا
- سلێمانی
- کاتی تەواو
- 24 کاتژمێر لەمەوبەر
- مووچە
- بە ڕێککەوتن
- دوا وادە
- 14 تشرینی دووەم 2026
- زمانەکان
- کوردی (سۆرانی) · عەرەبی
دەربارەی کاری هاوشێوە ئاگادارم بکەرەوە
بەڕێوەبەری کۆگا · سلێمانی
کارگەی دیجلە لە تەکیە - سلێمانی پێویستی بە بەڕێوەبەری کۆگایە بۆ سەرپەرشتیکردنی کاروباری ڕۆژانەی کۆگا، کۆنتڕۆڵکردنی کەرەستەکان و بەڵگەنامە لۆجستییەکان. پێویستە پێشکەشکار ئەزموونی کۆگای هەبێت، شارەزای مایکرۆسۆفت ئێکسڵ بێت و زمانەکانی کوردی و عەرەبی بزانێت.
دەربارەی کارەکە
کارگەی دیجلە - براندی سولی کیم، کە یەکێکە لە کارگە پێشەنگەکانی بەرهەمهێنانی کەرەستەی بیناسازی و ماددەی لکێنەر لە عێراق، پێویستی بە بەڕێوەبەرێکی کۆگای لێهاتوو و ڕێکخراو هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەی کۆگا، کۆنتڕۆڵکردنی ماددە و بەرهەمەکان و دلێنیا بوون لە هەڵگرتن و جووڵەی دروستیان.
ئەرکەکان
- وەرگرتن، پشکنین و تۆمارکردنی ماددە خاوەکان و بەرهەمەکانی ناو کۆگا.
- ڕێکخستن و هەڵگرتنی ماددە و بەرهەمەکان بە شێوازێکی سەلامەت و ڕێکپۆش.
- چاودێریکردنی بڕی کۆگا و نوێکردنەوەی تۆمارەکانی ماددە و بەرهەمەکان.
- سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی بارکردن و دابەزاندنی ماددە و بەرهەمەکان.
- ئامادەکردن و پشکنینی بەڵگەنامەکانی وەرگرتن و دەرکردنی ئۆتۆمبێل/کالا.
- هەماهەنگیکردن لەگەڵ بەشەکانی بەرهەمهێنان، کڕین و فروشـتن بۆ دابینکردنی ماددە و ڕێکخستنی گەیاندنی بەرهەمەکان.
- ئەنجامدانی ژماردنی بەردەوامی کۆگا و ڕاپۆرتکردنی هر کەموکۆڕی، زیان یا جیاوازییەک لە تۆمارەکاندا.
- دڵنیابوون لە تۆمارکردن و پەسەندکردنی فەرمی هەموو ماددە و بەرهەمە هاتوو و دەرچووەکان.
- پاراستنی پاکوخاوێنی، ڕێکپۆشی و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەلامەتی لە ناو کۆگا.
- ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانەی کۆگا.
مەرجەکان
- بڕوانامەی دپلۆم یاخود بەکالۆریۆس لە کارگێڕی، ژمێریاری، لۆجستیک یاخود بواری پەیوەندیدار پەسەندترە.
- ئەزموونی پێشووی کارکردن لە بەڕێوەبردنی کۆگا، کۆنتڕۆڵی کۆگا یاخود پۆستێکی هاوشێوە.
- شارەزایی باش لە ڕێکارەکانی وەرگرتن، هەڵگرتن و دەرکردنی کالا.
- شارەزایی باش لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، بە تایبەتی Microsoft Excel.
- توانای باش لە ڕێکخستن، بەدواداچوون و وردبینی لە تۆمارکردنی زانیارییەکان.
- زمانی کوردی: پێویستە
- زمانی عەرەبی: پێویستە
کاتی دەوام
- ڕۆژانی کار: شەممە تا پێنجشەممە
مووچە
- مووچە لە کاتی چاوپێکەوتندا، بەپێی بڕوانامە، ئەزموون و تواناکانی داواکار دیاری دەکرێت.
شارەزاییەکان
- Microsoft Excel
وردەکاری
- پیشە
- بەڕێوەبەری کۆگا
- بەش
- کارگێڕی و ئۆفیس
چۆنیەتی پێشکەشکردن
- تکایە سیڤییەکەت (CV) بە شێوازی فایل PDF بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە: hr@sulikim.com