مساعد موارد بشرية
عنوان الإعلان: یاریدەدەری سەرچاوە مرۆییەکان
جهة عمل غير معلنةقبل 20 ساعة
- الراتب
- قابل للتفاوض
- نوع الوظيفة
- دوام كامل
- الموقع
- أربيل
- آخر موعد
- 6 تشرين الثاني 2026
تطلب شركة أغذية في أربيل مساعد موارد بشرية (ذكور) للقيام بالمهام الإدارية ومتابعة الدوام ودعم عمليات التوظيف وملفات الموظفين.
عن الوظيفة
کۆمپانیایەکی بواری خۆراکی لە شاری هەولێر، پێویستی بە کارمەندێکی شایستە و چالاک هەیە بۆ کارکردن لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکان و کارگێڕی بە ناونیشانی پۆستی (HR Assistant). ئەگەر خاوەنی لێهاتوویی و ئارەزووی کارکردنیت لەم بوارەدا، دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت.
المهام
- بەشداریکردن لە پڕۆسەی دامەزراندن (فلتەرکردنی سیڤییەکان و ڕێکخستنی کاتی چاوپێکەوتنەکان).
- چاودێریکردن و تۆمارکردنی ڕۆژانەی دەوامی کارمەندان (ئامادەبوون، مۆڵەت و غیابات).
- دروستکردن، ڕێکخستن و بەردەوام نوێکردنەوەی فایلی کاغەزی و داتابەیسی ئەلیکترۆنیی کارمەندان.
- ئامادەکردنی نوسراوە کارگێڕییەکان، فۆڕمەکان و گرێبەستی کار بۆ کارمەندان.
- هاوکاریکردن لە ئامادەکردنی داتاکانی پەیوەست بە مووچەی مانگانە (Payroll).
- پێشوازیکردن لە ستافی نوێ و ئاشناکردنیان بە یاسا و ڕێساکانی ناوخۆی کۆمپانیا (Onboarding).
- بەدواداچوون بۆ پێداویستییە کارگێڕییەکانی کارمەندان و ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان بەشەکان.
- پاراستنی تەواوی نهێنیی زانیاریی کارمەندان و بەڵگەنامەکانی کۆمپانیا بەوپەڕی ئەمانەتەوە.
- جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکی کارگێڕیی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆوە پێی دەسپێردرێت.
المتطلبات
- ڕەگەز : نێر
- بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دبلۆم لە بوارەکانی (کارگێڕی کار، سەرچاوە مرۆییەکان، یاسا، زمان یان هەر پسپۆڕییەکی پەیوەندیدار).
- لێهاتوویی زۆر باش لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی Microsoft Office، بە تایبەتی (Excel و Word).
- زانینی زمانی عەرەبی مەرجە .
- توانای پەیوەندیکردنی زۆر باش، گوێگرتن و مامەڵەکردنی لەسەرخۆ لەگەڵ کارمەندان.
- وردبینی، رێکپۆشی، و هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی بەرز.
- توانای کارکردن لەژێر فشار و بەڕێوەبردنی کات بە شێوەیەکی دروست.
- هەبوونی ئەزموونی پێشوو لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکان یان کاری کارگێڕیدا بە پێشوازی لێدەکرێت.
الراتب
- مووچە: لە کاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت
المهارات
- Microsoft Office
- Microsoft Excel
- Microsoft Word
التفاصيل
- المهنة
- الموارد البشرية
- الفئة
- الإدارة والأعمال المكتبية
- التعليم
- دبلوم
- الجنس
- للذكور فقط
- اللغات
- العربية
طريقة التقديم
- خوازیاران دەتوانن سیڤی (CV)ی خۆیان لە ڕێگەی WhatsApp بۆ بەشی سەرچاوە مرۆییەکان بنێرن بۆ ژمارە مۆبایلی: 07517402151
- تێبینی: تکایە لە کاتی ناردنی نامەکەدا ناونیشانی پۆستەکە "HR Assistant" بنووسن
- تکایە لەکاتی ناردنی ( CV ) ئاماژە بەناوی ( HR Assistant ) بکەن .
وظائف الموارد البشرية الجديدة في أربيل
عبر البريد الإلكتروني، مرة واحدة يوميًا، فقط عند نشر وظيفة جديدة.